ترافیک
ئەگەر ئەم ٣ گڵۆپە داگیرسا ئۆتۆمبیلەکەت رابگرە
SNN: 

کەسانێکی زۆر گوێ بەو گڵۆپانە نادەن کەلەسەر داشبوڵی ئۆتۆمبیل دەردەکەوێت تا دواتر توشی چەندین گرفتیان دەکات و تێچوویەکی زۆری دەبێت.
شارەزایانی بواری ئۆتۆمبیل بەگرنگی دەزانن کەرێنمایی شۆفێران بکەن ئەگەر کاتێ ھەر کام لەم ٣ گڵۆپە داگیرسا یەکسەر ئۆتۆمبیلەکەیان بکوژێننەوە و ھەوڵی چارەسەر کردنی بۆ بدەن. 
١- فشاری رۆن: ئەمەش (١ بۆ ٢) چرکە لەکاتی داگیرسانی ئۆتۆمبیلدا مانای ئەوەیە فشاری زەیتەکە کەمترە لەوەی سەلامەت و پارێزراوە یان لێچوون ھەیە. بۆیە ئۆتۆمبیلەکەت لەنزیکترین شوێن رابگرە و مەکینە دابخە و رۆنی تێ بکە. 
٢- بەرزبونەوەی گەرمای مەکینەکە (حەماوە): کاتێ داگیرسا مانای وایە پێوانەی ئاستی ئاوی رادێتەر لەسەر ھێڵی سورە و پلەی گەرمای ئۆتۆمبیلەکەت سنووری دیاریکراوی تێ پەراندوە بەھەر ھۆکارێک بێت بۆیە دەبێ بچیتە لایەکی شەقامەکە و کەمێک بوەستیت بەڵام نابێ ئۆتۆمبیلەکە بکوژێنیتەوە یەکسەر چونکە پانکەکەی ھەوڵی فێنککردنەوەی دەدات دواتریش ھەوڵ بدە ئاوی تێ بکەیت، ئەگەر بۆنی ناخۆشی ھەبوو یەکسەر بیکوژێنەوە. 
٣- ئیستۆپ: داگیرسانی ئەم گڵۆپە مانای وایە گرفتێک ھەیە لەگڵۆپی ئیستۆپەکە و لاوازی گشتی و لەکارکەوتنی گشتیدا. لەم کاتەدا دەبێ بەخێرایی لابدەیت و پارک بکەیت و ئۆتۆمبیلەکەت بکوژێنیتەوە. 

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Feb 3 2018 8:38AM
10890
بابه‌تی زیاتر