هونه‌ر
بەڤیدیۆ: فیلمەکانی ھەفتە لەبۆکس ئۆفیسدا
SNN: 

فیلمە پڕ فرۆشەکانی ئەم ھەفتەیە لەسینەمای ئەمریکیدا ئاشکراکرا و بەوپێیەش بەشی سێیەمی فیلمی "Maze Runner" لەسەرتۆپی لیستەکەدابو.
ھاوکات ئەستێرەی بەناوبانگ (کریستیان بیل) بەفیلمی (Hostiles) لەمیانی شەشەمین ھەفتەی نمایشیدا پلەی سێیەمی بۆ خۆی مسۆگەرکرد.
فیلمی یەکەم ٢٣.٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا، ھاوکات فیلمی Jumanji : Welcome to the Jungle ھاتە پلەی دووەم و ١٦.٤ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
پلەی سێیەمیش ١٠.٢ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، فیلمی چوارەم The Greatest Showman بو ٩.٥ ملیۆن دۆلار و فیلمی The Post ٨.٩ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.



3 هەفتە پێشتر - Feb 4 2018 1:16PM
5216
بابه‌تی زیاتر