کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەخەوھەستایت نابێ ئەمانە بکەیت
SNN: شارۆ سەراج

کۆمەڵێک ھەڵە ھەیە بەیانیان کە ھەڵدەستین لەخەو دووبارەیان دەکەینەوە، ئەوانەش وادەکات ڕۆژەکەمان بە ئاسوودەیی و بەرھەم ھێنانەوە نەبەینە سەر. لێرەدا باس لەو شتانە دەکەین کە باشترە ئەنجامیان نەدەیت و لێێان دوور بکەویتەوە لە بەیانیاندا کا ھەڵدەستیت لەخەو، وە چی بکەیت بەسوودە.
١. باشترە خۆت گرمۆڵە نەکەیت لە جێگاکەدا، توێژەرەکان لە زانکۆی ھارڤارد دەڵێن خۆ کێشانەوە زۆر باشە بۆ دروستکردنی متمانە.
٢. لێدانی کاتژمێرەکەت دوامەخە، چونکە ھەڵبژاردەیەکی ھەڵەیە و گێژ و بێتاقەت خەبەرت دەبێتەوە.
٣. لە تاریکیدا خۆت ئامادە مەکە، چونکە جەستەت وادەزانێ جارێ خەو دەبینیت ئەوەش گێژترت دەکات.
٤. چێکی ئیمەیل و نامەکانت مەکە، ڕەنگە سەرقاڵت بکات بە سەیرکردنەوە و کاتەکەت دەبات.
٥. قاوە مەخۆرەوە، باشتر وایە لەدوای کاتژمێر ٩:٣٠ بخورێتەوە. قاوە خواردنەوەی زوو دەبێتە خاوکردنەوەی دروستبوونی کۆلسترۆڵ لە جەستەدا و ئەوەش ووزەت کەمدەکاتەوە.
٦. جێگاکەت بە چاک نەکراوی جێمەھێڵە، بەپێی ووتەی چارلس دویگ نوسەری کتێبی توانای خوو، چاککردنی جێگاکەت لە بەیانیاندا دەبێتە ھۆکاری ئەنجامدانی کۆمەڵێک خووی باش لە ڕۆژەکەدا.

2 هەفتە پێشتر - Feb 5 2018 8:51AM
2863
بابه‌تی زیاتر