جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
تەنیاترین باڵندەی جیھان مرداربۆوە
SNN: شارۆ سەراج

تەنھاترین باڵندەی جیھان لەدۆخێکی تراژیدیدا مرداربۆوە. ئەو باڵندەیە ناوی "نایجڵ" بوو کەھیچ ھاوڕێیەکی نەبوو، بەتەنھا لە دوورگەی مانا لە نیوزلەندا دەژیا تائەمڕۆ کەلەنێو ٨٠ باڵندەی تری دروستکراو بەکۆنکرێت و دەستکرددا مرداربۆوە.
ماوەی سێ ساڵە باڵندەکە کە لە جۆری "Gannet"ە لە دوورگەی مانا دەژی، زۆربەی کاتەکانی بەوەوە بەسەر برد کە سەرنج و گرنگی پێدان بۆ خۆی ڕابکێشێت لەگەڵ ئەو باڵندانەی تر کەلەو ناوچەیەدا بوون، ھەروەھا ئارەزووی دەکرد ھاوڕێیەتی لەگەڵ باڵندەکانی سەر دوورگەکە دروست بکات.
لەنێو ئەو باڵندانەدا یەکێکیان ھەبوو کەتوانیبووی دڵی نایجڵ بەدەست بھێنێت و زۆری خۆشدەویست. 
لەڕاستیدا نایجڵ لاشە مردارەوەبوەکەی لە تەنیشت خۆشەویستەکەیەوە دۆزرایەوە.
نایجڵ چەندەھا ساڵی بەتەنھا بردە سەر لە دوورگەکە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە لە چیرۆکەکەدا  تەنھا چەند ھەفتەیەک پاش گەیشتنی سێ باڵندەی تری جۆری گانێت کۆچی دوایی کرد.
جێی باسە بەوپێیەی ئەم بالندەیە تەنیاترینی لەو جۆرە بووە بۆیە لەسەر کەناراوی ئەم ناوچەیە بەشێوەی دەستکرد چەند باڵندەیەکی بۆ دروست کرابوون و رەنگ کرابوون لەھەوڵێکدا بۆ راکێشانی سەرنجی ژمارەیەکی زیاتری باڵندەکان بۆ ئەو شوێنە. 
 
3 مانگ پێشتر - Feb 5 2018 9:37PM
2436
بابه‌تی زیاتر