زانست
زانست
ھاوشێوەی ئایفۆن ئێکس داھات
SNN: 

کۆمپانیای "ئۆکیتیل"ی چینی بەرھەمھێنانی مۆبایلێکی ھاوشێوەی ئایفۆن X ی ئاشکراکرد.
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی "بزنس ئینسایدەر" کۆمپانیا چینییەکە ئەو مۆبایلەی بە"ئۆکیتیل U١٨" ناساندوە و ئاماژەی بەوەکردوە کەزۆر لەمۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ دەچێت. 
جێی باسە نرخی مۆبایلەکە ١٦٠ دۆلار تێپەڕ ناکات بەبەراورد بەئایفۆن X کەنرخی ھەزار دۆلارە.
مۆبایلە نوێیەکە رووکارێکی شوشەیی ھەیە بەبێ دوگمەی ھۆم و تایبەتمەندیی فەیس ئایدی ھەیە کەھەمان شێوەی ئایفۆنە. 
مۆبایلەکە کامێرای دواوەی مام ناوەندە و لەبەشی چەپی دایە، و مۆبایلەکە بەرەنگەکانی رەش و ئاڵتونی دەخاتە بازاڕەوە.

3 مانگ پێشتر - Feb 6 2018 12:09PM
5908
بابه‌تی زیاتر