کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ بەردەوامی ھاوسەرێتیتان رەچاوی ئەمانە بکەن
SNN: شارۆ سەراج

ئامۆژگاری زۆرە بۆ بەردەوامبوونی ژیانی ھاوسەری و بەھێز کردنی پەیوەندی نێوان ھاوسەر و خۆشەویستەکان، لێرەدا باس لەو خاڵانە دەکەین کە زانست سەلماندوویەتی کاریگەریەکی باشیان ھەیە لەسەر مانەوەی پەیوەندییەکان.

١. زۆر گفتوگۆکردن: لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە ئەو ھاوسەرانەی زیاتر گفتوگۆ دەکەن لەسەر بابەتەکان پەیوەندییەکەیان زیاتر دەمێنێتەوە وەک لەو ھاوسەرانەی کەمتر گفتوگۆ دەکەن لەسەر بابەت و کێشەکان، چونکە کەم گفتوگۆکردن و ھێشتنەوەی شتەکان لەناخدا دەبێتە ھۆی ناکۆکی لەناکاو.
٢. نامە ناردن: بەپێی توێژینەوە نوێیەکان ئەو خۆشەویستانەی زۆربەی کاتەکانیان بە نامە ناردن بۆ یەکتر و تەنانەت باسکردنی کێشە و بابەتەکانیش بە نامە، پەیوەندیەکانیان باش نیە، باشتر وایە تەلەفۆن بەکاربێت بۆ پەیوەندی کردن بە خۆشەویستەکەتەوە.
٣. ژمارە: شارەزایەکی بواری سایکۆلۆجی باس لە مانەوەی پەیوەندییەکان دەکات، دەڵێت لەگەڵ ھاوسەر یان خۆشەویستەکەتدا دەبێت بۆ ھەر یەک خاسیەتی خراپ، پێنج خاسیەتی باشت ھەبێت، تەنانەت دەتوانیت لەسەر کاغەز لایەنی باش و خراپی ھاوسەرەکەت بنووسیتەوە.
٤. ڕاستگۆیی: شتێکی نوێ نیە بۆ باسکردن، بەڵام پیاوان زیاتر ئارەزووی ئەو خانمانە دەکەن کە ڕاستگۆن و ڕاستگۆییان تێدا بەدی دەکەن. 
٥. تێڕوانین بۆ ھەستەکان: توێژەرەکان باس لەوە دەکەن مانەوە لە خۆشەویستی و بەختەوەری مانگی ھەنگوینیدا ھەمیشە یاریدەدەرە بۆ مێشک کە وا تێبگات پەیوەندیەکە نوێ و بەچێژە، باشترە ھاوسەرەکان ھەمیشە بە خۆشەویستیەوە بمێننەوە و بیر لە شتە باشەکان بکەنەوە نەک شتە خراپەکان.
٦. خانمێکی خوێندەوار: بەپێی توێژینەوەکان تەنھا نیوەی یەکەمین ھاوسەرێتیەکان ماوەی ٢٠ ساڵ دەمێننەوە، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت ئەو خانمانەی خوێندەواربوون و زانکۆیان تەواو کردبوو ھاوسەرێتییان توانیبووی ٢٠ ساڵ تێپەڕ بکات، بەڵام ئەو خانمانەی تەنھا خوێندنگایان خوێندبوو کەمتر لە ٢٠ ساڵ مابونەوە.

2 هەفتە پێشتر - Feb 6 2018 8:35PM
1733
بابه‌تی زیاتر