لەکوردستانەوە
چایچیەکی دێرینی شارەزوور بناسە
SNN: ھەرێم عەبدولڕەحمان

ئەو پیاوەی ماوەی ٤٤ ساڵە کاری چایچێتی دەکات لەشارەزور لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ SNN باسی ژیان و کارەکەی خۆی دەکات.
"عەلی حەمە ئەمین"خاوەنی چایخانەی عەلی شەمەیی لەقەزای شارەزور لەلێدوانێکدا بۆ SNNوتی":لەتەمەنی  ١٦ ساڵیەوە چایخانەم داناوە خەریکی ئەو کارەم،یەکەمجاریش لەبەکرەجۆ کاری چای چێتیم کردوە، دواتریش ھاتوومەتە بەردەرکی سەراو، جارێکی دیکەش لای بازاڕی دۆلارەکە چایخانەم داناوە، ئێستاش ماوەی ٢٥ ساڵە لەشارەزور ھەر کاری چایچێتی دەکەم.
وتیشی": لەتەمەنی کارکردنم دوای (نەکسەیی شۆڕشی ئەیلول) ساڵی ١٩٧٨ سەدام حسێنم لەنزیکەوە بەچاویی خۆم دیوە، لەبەردەم دوکانەکەمەوە ڕۆشت لەبەردەرکی سەرای سلێمانی وتاریی پێشکەشکرد.
ئەوەشی وت":٤٤ ساڵە خەریکی چایچێتیم کارەکەمم نەگۆڕیوە، چونکە پیشەگۆڕین بەکەڵک نایەت بۆیە بەردەوام خەریکی ئەم کارەم و ژیانی خێزانەکەمی پێدابین دەکەم، تەنھاش چا ماست و ماستاو دەفرۆشم.
ئاماژەی بەوەشدا":ڕۆژانە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا ڕوو لەچایخانەکەم دەکەن کاتی خۆیان بەسەر دەبەن، بەھۆی ئەوەی کۆنترین چایخانەم و لەشارەکەدا منم، لەو کاتەوەشی من لێرەم ١٧ چایخانەی لێبوو ھەمووی دایخستوو نەماوە، ئەو کەسانەشی ڕۆژانە ڕومان لێدەکەن، ھۆرەی جافی، لەگەڵ گۆرانیەکانی حەسەن زیرەک،محەمەدی ماملێ، مەزەری خالقی، تایەر تۆفیق،سەید عەلی لەگەڵ پەندی پێشینان بۆ موشەتەرییەکانمان لێدەدەین و گوێی لێدەگرن.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Feb 8 2018 10:43AM
1020
بابه‌تی زیاتر