ژینگه
ژینگه
دارکونکەرە بەم شێوەیە دەنگی ھاوڕێکانی دەناسێتەوە
SNN: شارۆ سەراج

دارکونکەرە باڵندەیەکی ڕەنگاوڕەنکە، پیشەی کونکردنی دار و تەختەیە، تەنھا بە دەنگی شێوازی کونکردن و تەپڵ لێدان دەتوانێت ھاوڕێکانی و خۆشەویستەکەی بناسێتەوە. 
بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئەم باڵندەیە کراوە لە پۆڵەندا، دەنگی ٤١ دارکونکەرەیان تۆمارکردووە، شێوازی دەنگ دروستکردنەکە و تەپڵ لێدانەکەیان لە حاڵەتی جیاوازدا تۆمار کردووە بۆ تیژی و درێژی ماوەی ھەر یەکێکیان. پاشان بە کۆمپیوتەر شیکردنەوەی بۆکراوە و لە ئەنجامدا %٨٦ی دەنگەکان تایبەت بوون بە ناسینەوەی باڵندەکان.
ئەم باڵندانە بۆ ناسینەوە و شوێن کەوتنی یەکتر ئەم دەنگانە بەکاردێنن، ھەروەھا بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خۆشەویستەکانیان. ھەندێک لەم باڵندانە دەتوانن بۆ ماوەی ١٠٠ مەتر دەنگ دروست بکەن یان تەپڵ لێبدەن.
توانای دارکونکەرە بۆ کونکردن و تەپڵ لێدان دەگەڕیتەوە بۆ خاسیەتی باشی لەش ڕێکی و بەھێزی ماسولکەکانی مل و سەری.

2 هەفتە پێشتر - Feb 8 2018 6:06PM
803
بابه‌تی زیاتر
باڵندە کۆچەرییە دەگمەنەکان لەئێران ڕاودەکرێن...
ئەم جۆرە ئەسپە لەسەر زەویی لەناوچوو ...
چەند دیاردەیەکی ئاڵۆز لەسەر ھەسارەی زەوی...
دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات...
بەخێوکردنی ڕووەک بەم شێوەیە لە برسێتی ڕزگارمان دەکات...
دارکونکەرە بەم شێوەیە دەنگی ھاوڕێکانی دەناسێتەوە...
بەڤیدیۆ: راستەوخۆ دیاردەی مانگی شینی زەبەلاح ...
داھێنانێک بۆ ئەوانەی باخچەیان نیە لەماڵەوە...
لەم مانگەدا دیاردەیەکی چاوەڕوان نەکراو ڕوودەدات...
کیسەڵەمێیینەکان زۆرتربون...ھۆکارەکەی ئاشکرابوو ...
جۆرێکی نوێی مۆز ئاشکرابوو توێکڵەکەشی دەخورێت...
پیشەسازی شۆکۆلاتە و ڕووەکی کاکاو لە مەترسیدان...
مۆزەخانەی ژینگەیی دادەمەزرێت ...
نەخۆشیەک ھەڕەشە لەژیانی مار دەکات لەجیھاندا ...
دوای ئاگرکەوتنەوە بەم ھۆکارە دارستانەکان ناڕوێنەوە ...
تەقینەوەی ئەستێرەکان گرفتێک توشی زەویی دەکات ...
بەڤیدیۆ: جەرجیر رووناکی دەداتەوە ...
بەڤیدیۆ: ٨ ھەسارەی ھاوشێوەی زەویی دۆزرانەوە...