ژینگه
ژینگه
بەخێوکردنی ڕووەک بەم شێوەیە لە برسێتی ڕزگارمان دەکات
SNN: شارۆ سەراج

ڕێگەیەکی نوێ بۆ بەخێوکردنی ڕووەک ئاشکرا کراوە کە دەتوانێت ئەم ڕێژە زۆرەی مرۆڤ و دانیشتوانی سەر گۆی زەوی لە برسێتی ڕزگار بکات، کە لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی جیھان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بووندایە. ئەم ڕێگەیە پێێ دەوترێت تۆوکردنی خێرا، کە تێێدا تۆوەکان و ڕووەکەکان چەند ھێندە خێراتر گەشە دەکەن وەک لە شێوازە کۆنەکان. 
براندی ولف توێژەر لە سەنتەری جۆن لە شانشینە یەکگرتووەکان دەڵێت "ئەگەر زیاتر بتوانین بەرھەمبھێنین لەگەڵ نەوەکاندا لە کاتێکی کەمتردا ڕێگە دەدات تاقیکردنەوەی تێکەڵکردنی نەوەکان بکەین لە ژینگەی جیاوازدا"، ئەم توێژەرە باس لەوە دەکات لە ڕێگای کرداری ڕۆشنە پێکھاتنەوە دەتوانن وا لەو ڕووەکانە بکەن خێراتر گەشە بکەن ئەویش بە دابین کردنی ڕووناکی پێویست بۆیان. ڕووەک تیشکی سوور و شین ھەڵدەمژێت لە ڕۆشنە پێکھاتنەوە، لە کاتێکدا کاردانەوەی دەبێت بۆ ڕووناکی سەوز و زەرد، ھەر بۆیە لە چاوی مرۆڤدا سەوز دەردەکەون.
لە تەکنیکی تۆوکردنی خێرادا ڕووناکی LED بەکاردێت بە چڕی و بۆ ماوەی ٢٢ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، ئەمەش وادەکات ڕووەکەکە ڕووناکیە سور و شینەکان ھەڵبمژێت و زووتر گەشە بکات.
بە بەکارھێنانی ئەم تەکنیکە توێژەرەکان توانیان شەش نەوەی گەنم لە ماوەی ساڵێکدا بەرھەم بھێنن.
ھەروەھا توێژەرەکە باسی لەوەش کرد ئەو ڕێگایانەی لە ئێستادا بەکاردێت گڵۆپە سۆدیۆمیەکانە کە ھەڵم دەکەن و ئەمەش کاریگەر نیە چونکە گەرمیەکی زۆر بەکاردێت، ئەمەش دەبێت ھۆی بەفیڕۆدانی پارەیەکی زۆر. ھەندێک ڕێگای تریش ھەیە بەڵام ڕووەکێکی بچوکتر بەرھەم دێنێت بەڵام ئەم ڕێگا نوێیە تەواو ڕووەکێکی پێگەیشتوو بەرھەم دێنێت.

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Feb 8 2018 9:26PM
719
بابه‌تی زیاتر