جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
ژنێکی پۆلیسی چینی بەم جۆرە تاوانباران دەدۆزێتەوە
SNN: 

پۆلیسی چینی بڕیاریدا بوار بدات بەبەکارھێنانی جۆرێک چاویلکەی تیشکی خۆر کەئاستێکی بەرزی تەکنەلۆژیای تێدا بەردەست کراوە بۆ رێگری لەتۆمەتباران لەنێو شاری (چنگچۆ) لەبواری ھەوڵەکان بۆ بنیاتی سستمێکی چاودێری دیجیتاڵی.
ئەم چاویلکەیە تایبەتمەندیی ناسینەوەی دەم و چاوەکانی ھەیە بۆ دەستنیشانکردنی تاوانباران لەشوێنە قەرەباڵغەکان و وێستگەکانی شەمەندۆفێردا.
رۆژنامەی People’s Daily بڵاویکردەوە کەچوار ئەفسەری پۆلیس لەنێویاندا ژنێک ھەیە ئەم تەکنەلۆژیایە بەکاردەھێنن. 
ئەم چاویلکەیە بەستراوەتەوە بەمۆبایلێکەوە کەبوار دەدات وێنەی کەسەکان بگرن و بەراوردی بکەن بەداتا بەیسی بارەگا سەرەکییەکەیان و گرنگترین زانیاری لەبارەیانەوە ئاشکرا بکات وەک ناو و رەگەز و ناونیشان.
تا ئێستاش بەھۆیەوە ٧ گومانلێکراو دەستگیرکراوە کەلەدەست یاسا خۆیان حەشاردابو لەگەڵ ٢٦ کەسی تر کەناسنامەی ساختەیان بەکارھێنابوو.

3 مانگ پێشتر - Feb 9 2018 2:54PM
2769
بابه‌تی زیاتر