کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
خوێندکارانی زانکۆ تووشی خەمۆکی دەبن
SNN: شارۆ سەراج

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لەسەر خوێندکارانی زانکۆ کراوە لە ھەر پێنج خوێندکار یەکێکیان تووشی خەمۆکی دەبێت. 
لەم ساڵانەی دوایدا ڕێژەی خەمۆکی و ھیلاکی لەنێو خوێندکارانی زانکۆدا ڕووی لە زیادی کردووە و وای کردووە خوێندکاران بەدوای ڕاوێژکاردا بگەڕێن لەو کێشەیەدا.
لە سەنتەری نەخۆشیە دەروونیەکان توێژەران ئاماژە بەم حاڵەتە دەکەن و دەیگەڕێننەوە بۆ کۆمەڵێک ھۆکاری وەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تەکنەلۆجیا یەکێکن لە مەترسیدارترین ھۆکار بۆ خەمۆکی، زۆر بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی تێکەڵ بوون و ڕکابەریکردن لەنێوان ژیانی ڕاستەقینە و ژیانێکی وەھمیدا، جەنگێکی زۆر بەھێز ھەیە لەنێوان پەیوەست بوون بە پۆست کردنی چالاکیەکانی ڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناردنی نامە و وێنەگرتنی سێلفی، لەجێگای ئەوەی چێژ لە ساتەکان ببینرێت لە ڕاستیدا.
چەندەھا توێژینەوە باس لە ئالوودەبوون دەکات بە مۆبایل و زۆر بەکارھێنانی مۆبایلە زیرەکەکان کە خەوتن تێکدەدات و دەبێتە ھۆکاری ھیلاکی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
3 مانگ پێشتر - Feb 10 2018 11:01AM
795
بابه‌تی زیاتر