زانست
زانست
فەیسبووک ھەڵبژاردەیەکی نوێ زیاددەکات
SNN: شارۆ سەراج

لە ئێستادا فەیسبووک سەرقاڵی تاقیکردنەوە و زیادکردنی ھەڵبژاردەی بەدڵم نیە "dislike" بۆ بەکارھێنەرەکانی.
فەیسبووک لەگەڵ %٥ی بەکارھێنەرانی ئەندرۆید ئەم ھەڵبژاردە نوێیەی تاقیکردۆتەوە و یارمەتیان دەدات لە پۆست و کۆمێنتە گشتیەکاندا بەکاریبھێنن. لەگەڵ ئەوەی تویتەریش لەم ھەڵبژاردەیەی ھەیە لە پۆستەکانی خۆیدا بەڵام فەیسبووک ڕایگەیاند ئەم ھەڵبژاردەیە بۆ کۆمێنت کاریگەری ناکاتە سەر کارەکانی فەیسبووک و کۆمپانیاکە لە ئێستادا ھیچ پلانێکی نیە بۆ گەورەترکردنی تاقیکردنەوەکە.
فەیسبووک ڕایگەیاند کە ئەوان دوگمەی دیسلایک تاقیناکەنەوە بەڵکو دەیانەوێت لە خەڵک تێبگەن کە کاردانەوەیان چیە بۆ کۆمێنتەکانی فەیسبووک لە پۆست و لاپەڕە گشتییەکاندا، تاقیکردنەوەکەش لەسەر کۆمەڵێک کەسی کەم لە ئەمەریکا ئەنجامدراوە.

3 مانگ پێشتر - Feb 10 2018 1:32PM
5912
بابه‌تی زیاتر