جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
پاپای لەئەڵمانیا دەستگیرکرا
SNN: 

بۆ یەکەم جار لەژیانیدا پاپای پەشیمانە کەنەیتوانی لەکاتی خۆیدا سپێناخ بخوات بۆ ئەوەی ھێزی تێ بگەرێت بەر لەوەی پۆلیس دەستگیری بکات.
پۆلیسی ئەڵمانی رایگەیاند کەتوانیویانە کەسێک بەجلوبەرگی پاپایەوە لەناوچەی (ماینتس) لەخۆرئاوای ئەڵمانیا دەستگیر بکەن کاتێ لەیەکێک لەدانیشتوانی ناوچەکە بونیان ئاشکراکردوە.
ئەو پۆلیسە شوێنی ئەو پاپایە کەوت کەتەمەنی ٢٢ ساڵان بوو ھەوڵی دابوو بۆ دزیکردن بچێتە سەر باخچەیەکی ساوایان لەناوچەیەکی کۆنی ماینتس، بەھۆی یەکێک لەدراوسێکانەوە شوێنی ئاشکراکرا و پۆلیسیش لەکاتی گونجاودا گەیشتە سەری.

2 هەفتە پێشتر - Feb 10 2018 4:56PM
1703
بابه‌تی زیاتر