لەکوردستانەوە
رەوا جەمال پەیامێک ئاراستەی ھونەرمەندان دەکات
SNN: ھەورامان ھاشم

ئێوارەی ئەمرۆ ١٠ی ٢ی ٢٠١٨ لە سلێمانی، بەریوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بەھاوبەشی رێکخراوی نازی بێسەرپەرشتان و بەھاوکاری گروپی سەھەند کۆنسێرتێکی خێرخوازی بەناوی "ناز" بۆ ھونەرمەند (رەوا جەمال) سازکرد و داھاتی کۆنسێرتەکەش دەبەخشنە منداڵانی بێسەرپەرشت.

لەوبارەیەوە ھونەرمەند رەوا جەمال، بە SNNی راگەیاند: ھەست بەخۆشییەکی زۆر دەکەم بتوانم لەرێگای ھونەرەکەمەوە ھاوکاری منداڵانی بێسەرپەشت بکەم و بەردەوامیش دەبم لەخزمەتکردنیان، ھونەرمەندان دانەبڕاون لەکاری خێرخوازی، بەڵام پێویستە لەم بارودۆخەکە زیاتر کاری خێرخوازی بکەن.

وتیشی: ھاتنی ئەو خەڵکە زۆرە بۆ کۆنسێرتەکە جێگای دڵخۆشی من بوو، لەبەر ئەوەی کارەکەش خێرخوازییە ھاوڵاتیان زیاتر بەدەنگی ئەم جۆرە کارانەوە دێن.

دەریاز فارس ئەندامی گروپی نازی بێسەرپەرشتان، بۆ SNN وتی: وەکو گروپەکەمان بەھاوکاری ھونەرمەند رەوا جەمال و گروپی میوزیکی سەھەند بڕیارماندا ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ منداڵانی بێ سەرپەشت ساز بکەین، لەبەر ئەوەی گروپەکەمان کار بۆ ئەو منداڵانە دەکات و ھاوکات بتوانین لەم رێگایەوە پێداویستیەکانیان بۆ پڕبکەینەوە.

دەریاز دەشڵێت،"منداڵانی بێسەرپەرشت لەگەڵ ئەوەی بێ بەشن لە سۆزی دایک و باوک و لایەنی کۆمەڵایەتی چەند پێداویستیەکی تریشیان ھەیە کە پێویستی بەداھات ھەیەو دەمانەوێت لەم رێگایەوە بۆیان پربکەینەوەو بەدەمەوە ھاتنی ئەو خەڵکە زۆرەش بۆ کۆنسێرتە بۆ ئێمە چاوەڕوان نەکراوبوو".
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

3 مانگ پێشتر - Feb 10 2018 9:13PM
829
بابه‌تی زیاتر
چیرۆکی شارە ٤٠٠٠ ساڵەکەی دھۆک ئاشکرابوو ...
تەندروستی ھۆشداری لەسەر خۆراکە باوەکانی رەمەزان دەدات...
نەریمان بابان ئەزموونێکی نوێ تاقی دەکاتەوە...
مۆزەخانەی ھاوچەرخی سلێمانی یەکەم پێشانگا دەکاتەوە‎...
کچە بۆیاخچیەکە لەسلێمانی دەنگی دایەوە ...
بەوێنە : ڕۆژی جیھانی پەرستاران بەرزڕاگیرا...
ڕێژه‌ی تالاسیما له‌سلێمانی بۆ 90% كه‌مده‌كرێته‌وه‌...
پەیكەری كچەكەی كۆبانێ لەسلێمانی دانرا ...
فێستیڤاڵی ڕەنگ بۆ منداڵانی ھەڵەبجە ئەنجامدرا...
باشترین باخچەی فەرمانگە و دامەزراوەکان خەڵات دەکرێت...
زانکۆی ھەڵەبجە فێستیڤاڵی زانستی و کەلتوری ئەنجامدا...
کرێکارانی سلێمانی خەڵات کران ...
ئەتەکێتەکانی ڕۆژنامەوان لەڕووماڵی ھەڵبژاردندا...
گروپێکی رۆژهەڵات لە سلێمانی شانۆی سەرشەقام نمایشدەکات...
پێشانگای شێوەکاری بەرەوگوڵستان کرایەوە...
منداڵانی توشبوی شێرپەنجە بەم شێوەیە لەژیان دەڕوانن...
یادی ڕۆژی جیھانی قوربانیانی کیمیاباران دەکرێتەوە ...
رێنمایی دەدرێتە ئەوانەی گیانداری ماڵی بەخێودەکەن ...