جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
بەم جۆرە بۆنی ناخۆشی ناوماڵ نامێنێت
SNN: 

ھەندێ جار سەختە کەیبانوی ماڵ رزگاری بێت لەبۆنی ناخۆشی ناو ماڵ، لەوبارەیەوە وێبسایتی Goodhousekeeping چەند رێگایەکی ئاسانی خستۆتەروو بۆ ھاوکاری لەنەھێشتنی بۆنی ناخۆشی ماڵ.
١. دەبێ رۆژانە خۆڵ و خاشاک فڕێ بدەیت و سەتڵەکەی بشۆیت بەسابوون و ئاو . 
٢. دەبێ پاشماوەی خۆراک لەنێو فڕن و سەر زۆپا فرێ بدەیت بۆ نەھێشتنی بۆنە ناخۆشەکە خوێ بپرژێنیت بەسەریدا.
٣. دارچینی یان پرتەقاڵێک بخەیتە قاپێکی بچوک لەسەر رەفەیەکی نزیک تەوالێتەکە بۆمژینی بۆنی ناخۆش.
٤. بەبەردەوامی فەرشەکان گسک بدەو کەمێک سۆدەی پێوە بکە و رۆژانە ٣٠ دەقیقە ھەواگۆرکێی پێ بکە.
٥. چەپکەگوڵی سروشتی بخە سەر مێزەکە ئەمەش بۆنی خۆش بڵاو دەکاتەوە بەماڵەکەتدا.
٦. کیسی پڕ لەقاوەی ووشک لەچەند گۆشەیەکی ماڵەکەت ھەڵواسە بۆ رزگاربون لەبۆنە ناخۆشەکان.

2 هەفتە پێشتر - Feb 10 2018 11:09PM
2158
بابه‌تی زیاتر