جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
٥ چارەسەر بۆ سوتاوی لەچێشتخانەدا
SNN: 

زۆربەی کەیبانوی ماڵ توشی سوتاوی دەبنەوە لەکاتی ئامادەکردنی خۆراکدا، لەوبارەیەوە وێب سایتی treedom ی ئیتاڵی چەند چارەسەرێکی خستۆتەرو کەدەکرێ لەنێو ماڵدا ئامادە بکرێت و بەکاربھێنرێت بۆ ئازارشکێنی و چارەسەر کردنی سوتاوییەکە.لەوانەش:
١. کەمێک ھەنگوینی سپی بخەرە سەر شوێنی سوتاوییەکە و بەپارچەیەک شاش بیپێچەرەوە بۆ چەندین سەعات بۆ کەمکردنەوەی ئاسەواری سوتاوییەکە لەگەڵ ئەوەشدا لەدوای لابردنی شاشەکە شوێنەکە بەئاوی سارد بشۆ.
٢. شیر: توانایەکی باشی ھەیە بۆ شێداری پێست و سارد کردنەوەی، بۆیە کەمێک شیری سارد بکەرە سەر شوێنی سوتاوییەکە و ١٥ دەقیقە باپێوەی بێت پاشان بەئاوی سارد بیشۆ.
٣. پەتاتە: پەتاتەیەک توێکڵ بکە و لەتی بکە و بیخە سەر شوێنی سوتاوییەکە بەم جۆرە ئاسەوارەکەی ناھێڵێت.
٤. سپێنەی ھێلکە: ئەمەش بەھۆی بونی کۆلاجینی سروشتییەوە بەرێژەیەکی زۆر، دەکرێ بدرێت لەشوێنی سوتاوییەکە تا ١٥ دەقیقە پاشان بەئاوی سارد بشۆرێت.
٥. چا: کیسێک چا بکوڵێنە و دواتر جێی بھێلە با سارد بێتەوەو پارچەیەک قوماش بکە بەچا ساردەکەدا و بیدە لەشوێنی سوتاوییەکە بەم جۆرە ئازاری سوتانەکە ناھێڵێت و ھێوری دەکاتەوە.

هەفتە پێشتر - Feb 11 2018 8:44AM
1634
بابه‌تی زیاتر