ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
گیراوەیەک رێگە لەزۆرخۆری دەگرێت
SNN: 

بۆ رێگری لەو نەریتە باوەی کەزۆربەی کەس دەیگرێتە بەر ئەویش زۆر خۆرییە و خواردنی زیاد لەپێویستی خواردەمەنییەکە ئەمەش ھۆکارێکی دیاریی توشبونە بەقەڵەویی و گرفتەکانی پەیوەندیدار پێوەی، گیراوەیەک دەخەینەروو کەزۆر کاریگەرە لەسوتاندنی چەوری زیادە و رێگری لەزۆرخۆریدا.
پێکھاتەکانی:
ئاوی ١ پرتەقاڵی گەورە 
٢ کەوچک دارچینی ھاڕراو 
١ کەوچک ھەنگوینی سپی
سەھۆڵ
سەرەتا دارچینیەکە بکوڵێنە و دواتر بیپاڵێوە و تێکەڵی شەربەتی پرتەقاڵی بکە دواتر ١ کەوچک ھەنگوین بتوێنەرەوە ناوی و پارچەیەک سەھۆڵی تێ بکە.
ئەم گیراوەیە بەشێوەیەکی رۆژانە بخۆ تا ماوەی مانگێک چونکە ھاوکاری دەکات لەرێگری لەزۆرخۆری و سوتاندنی چەوری زیادەدا.

هەفتە پێشتر - Feb 11 2018 1:24PM
2472
بابه‌تی زیاتر