ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
کاریگەری ڕیش لەسەر تەندروستی و دەروونی تاک
SNN: شارۆ سەراج

بەپێی توێژینەوەکان لەلایەن زانکۆی ساوسرێن کوینسلاند، باس لە سوودەکانی ڕیش دەکات و کاریگەری لەسەر تەندروستی و لایەنی تەندروستی پیاوان. 
لە توێژینەوەکەدا ئەوە پشان دەدرێت کە ڕیش %٩٠-٩٥ تیشکە سەروبنەوشەییەکانی خۆر دەگرێت کە یارمەتی خاوبوونەوەی پرۆسەی چونە تەمەنەوە دەدات و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی پێست کەمدەکاتەوە.
ھەروەھا ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕەبوویان ھەیە دەتوانن سوود لە ڕیشیان وەربگرن بەوەی ڕێگە لەتەپ و تۆز و تۆوی ڕووەک دەگرێت و لەخۆیدا دەیھێڵێتەوە، ھەروەھا پێست بە شێداری دەھێڵێتەوە و دژی سووتانەوە بە ڕەشەبا دەیپارێزێت. 
ئەگەر کەمتر ڕیش بتاشیت کەمتر تووشی ھەوکردنی بەکتریا دەبیت. ھەروەھا ھەبوونی ڕیش تاکەکان دڵخۆش دەکات.
بەڵام زۆر گرنگە ئەوە بزانرێت ڕیش دەتوانێت کێم کردن یان تووشبوون بە بەکتریا بڵاوبکاتەوە ئەگەر باش تەندروستیەکەی نەپارێزرێت و پاک ڕانەگیرێت.

6 مانگ پێشتر - Feb 11 2018 9:51PM
2926
بابه‌تی زیاتر