ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چارەسەری شێرپەنجە و زۆرێک نەخۆشی بکە بەم زەیتە
SNN: شارۆ سەراج

زەیتی یاسەمین کە لە گوڵی یاسەمین دروست دەکرێت، بۆنێکی زۆر خۆشی ھەیە و بۆ دروستکردنی بۆن بەکاردێت، گوڵێکی زۆر بەناوبانگە و ڕەنگەکەی سپیە، لە بواری جوانکاریشدا بەکاردێت، وە زۆر سوودی ھەیە بۆ پێست و قژ و بۆ زۆر چارەسەری تەندروستی بەکارێت، لەوانەش:
١. وەک پاکەرەوە بەکاردێت بەھۆی بوونی ترشی بەنزویک و چەند ترشێکی تر کە بەکتریا و میکرۆب دەکوژێت.
٢. ڕێڕەوی ھەناسەدان لە بەڵغەم پاکدەکاتەوە.
٣. کۆکە کەم دەکاتەوە.
٤. لوت گیران چارەسەر دەکات و پرخە ناھێڵێت.
٥. یارمەتی دایکی شیردەر دەدات بۆ دروستکردنی شیر.
٦. ئەگەری توشبوون بە وەرەمی مەمک و جۆرەکانی تری شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٧. ئازار و گرژبوونی گەدە کەمدەکاتەوە.
٨. پشوو دەدات بە جەستە.
٩. دژی خەمۆکیە و ھەستی دڵخۆشی دەبەخشێت.
١٠. مێشک ئارام دەکاتەوە و دڵەڕاوکێ و توڕەیی لادەبات.
١١. ئازاری سووڕی مانگانە کەمدەکاتەوە و ڕێکی دەخات.
١٢. یارمەتی دەردانی ھۆرمۆنی ئسترۆجین دەدات لە خانماندا کە یارمەتی کەم کردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی منداڵدان دەدات.
١٣. بەکاردێت لە ھەندێک گیراوەی گەورەکردنی سنگدا.
١٤. یارمەتی نەرم بوونی پێست دەدات و لە چرچی دووری دەخاتەوە.
١٥. چارەسەری کێشەکانی پێست دەکات و زیپکە نا‌ھێڵێت.
١٦. یارمەتی چەوری تواندنەوەی جەستە دەدات.

هەفتە پێشتر - Feb 12 2018 9:01AM
2474
بابه‌تی زیاتر