ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چەند گیراوەیەکی سروشتی بۆ لابردنی پەڵەی پێست
SNN: شارۆ سەراج

پەڵەی پێست ھەندێک جار لەگەڵ کەسەکەدایە بەبێ ھۆکار، لە ھاویناندا دەردەکەوێت و لە زستاندا ون دەبێت. ھەندێک جۆری تری پەڵەی پێست بەھۆی تیشکی خۆرەوە دروست دەبێت کە لاناچێت. لە ڕاستیدا ئەم پەڵانە ھیچ کێشەیەکی تەندروستیان نیە بەڵام وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی کەسەکان ئارەزوو دەکەن نەیانبێت. بۆ لابردنی ئەم پەڵانە چەند گیراوەیەکی سروشتی دەخەینە ڕوو.

١. شەربەتی لیمۆ بدە لەو ناوچانەی مەبەستە بۆ ماوەی ١٠ خولەک، دەتوانیت شەکر و ھەنگونی تێکەڵ بکەیت بۆ زیاتر کاریگەری.
٢. شتنی پەڵەکان بە شیری ترش یارمەتی نەمانی دەدات بەبێ زیان گەیاندن بە پێستەکە، ھەروەھا شیری کەرە زۆر بەسوودە.
٣. بە تێکەڵ کردنی مەستارد و شیر، لێدانی لە دەم و چاو بەدرێژایی شەو، پاشان شتنی لە بەیانیاندا یارمەتی کەمکردنەوەی پەڵەکان دەدات.
٤. تێکەڵ کردنی یەک کەوچکی چا شەربەتی خەیار لەگەڵ ھەندێک شیر یارمەتی کەمکردنەوەی پەڵە دەدات.
٥. بۆ پێستی ووشک تێکەڵ کردنی بادەم و شیر یارمەتی کەمکردنەوەی پەڵە دەدات، ٤-٥ بادەم لە ئاودا دابنێ بەدرێژایی شەو، پاشان بیکوتە و لەگەڵ شیرەکە تێکەڵی بکەو بیدە لە ناوچەی مەبەست.
٦. بۆ پێستی چەور دەتوانیت نیسک بکەیتە ئاو بەدرێژایی شەو، پاشان بیکوتیت و لەگەڵ شیر تێکەڵی بکەیت، زۆر کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەی پەڵە.

هەفتە پێشتر - Feb 12 2018 9:06AM
3148
بابه‌تی زیاتر