کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەرۆژی ڤالانتاین دا ھاوسەرێتی مەکەن
SNN: 

ھەرچەندە رۆژی ڤالانتاین بەرۆمانسی ترین رۆژی ساڵ دادەنرێت بۆ ھاوسەرێتی بەڵام توێژینەوەیەک دەریخستوە ئەوانەی لەم رۆژەدا و لەم بۆنەیەدا ھاوسەرێتی دەکەن زیاتر رووبەروی ئەگەری جیابونەوە دەبنەوە.
توێژەرانی زانکۆی ملبۆرن ئاماژەیان بەوەکردوە ئەوانەی رۆژی ١٤ی شوبات واتە رۆژی جەژنی ڤالانتاین ھاوسەرێتی دەکەن بەرێژەی ٣٧% زیاتر رووبەرووی جیابونەوە دەبن و ئەگەری بەردەوامی ژیانیان ٤٥%یە تا سێیەم ساڵی ھاوسەرێتی.
ئەمەش توێژینەوەیەک بوە لەسەر ١.١ ملیۆن ھاوسەر کراوە، توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردوە کەدەرفەتی ھاوسەرێتی لەوادە و بەروارێکی دیاریکراودا ئەگەری سەرنجراکێشی نێوان ھاوسەران کەمتر دەکاتەوە لەھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی پابەندی ھاوسەرێتی خێراتر و کوالێتیی کەمتر ئەمەش ئەگەری جیابوونەوە زیاتر دەکات.

هەفتە پێشتر - Feb 12 2018 1:06PM
1135
بابه‌تی زیاتر