ترافیک
رێگای راست بۆ پاککردنەوەی فڵچە بزانە
SNN: 

دەستەی ئەڵمانی بۆ پشکنینی ھونەری ئۆتۆمبیل ئاشکرایکردوە کاتێ تێبینیت کرد فڵچەکەت بەباشی کارناکات یەکسەر بیگۆڕیت بەڵکو رێگای تر ھەیە.
بۆ ئەم مەبەستەش بەباشی دەزانێت فڵچەکە لێ بکرێتەوە و بەشە لاستیکییە ھەستیارەکەی بەئاو و ئیسفەنجێک پاک بکرێتەوە و کەمێک ئاو و شامپۆی ئۆتۆمبیل تێکەڵ بکە و پێی پاک بکەرەوە و بیبەستەرەوە.
ئەگەر زۆر پیس بوو دەتوانیت شامپۆکە خۆی یان گیراوەکە خۆی بەکاربھێنیت بەبێ ئاو ، دواتر بیخەیتە سەر خاولییەکی پاک بەو جۆرە پاکی بکەیتەوە.
لەوبارەیەوە دەستەی شارەزایانی ئەڵمانی ھۆشدارییان داوە لەبەکارھێنانی بەنزین بۆ پاککردنەوە چونکە زیانێکی زۆر دەگەیەنێت بەچینی گرافیتی نەرمی سەر فڵچەکە، ھاوکات لاستیکەکەش خراپ دەکات.

هەفتە پێشتر - Feb 12 2018 1:18PM
1400
بابه‌تی زیاتر