ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەزستاندا چەوەندەر بخۆن
SNN: 

دوو جۆری چەوەندەر ھەن یەکێکیان چەوەندەری شەکرە و رەنگی سپییە، ئەوی تریان چەوەندەری ئاساییە دەکرێ لەزستاندا بخورێت و جیادەکرێتەوە بەرەنگە ئەرخەوانییە جوانەکەی بەھۆی بوونی مادەی بتایینەوە کەکاردەکات بۆ ھاوسەنگی ترشەڵۆکی گەدە. 
شارەزایانی بواری تەندروستی ھۆشداری دەدەن کەرۆژانە لەزستاندا چەوەندەر بخورێت بەوپێیەی ئەم سودانەی ھەیە: 
١. دەوڵەمەندە بەفۆلیک ئەسید: سەرچاوەی پۆتاسیۆم و فۆلیک ئەسید و ڤیتامین بی یە کەکرنگە بۆ بەرھەمھێنانی خانە نوێیەکانی لەش و چاکسازی خانە تێکچوەکان و دەیپارێزێت لەتێکچونی کۆرپەلە ئەگەر ژنی دووگیان لەسەرەتای دووگیانیدا بیخوات.
٢. دەوڵەمەندە بەریشاڵە سروشتییەکان ئەمەش ھەرس باش دەکات و ووزەی لەش زیاد دەکات.
٣. چەوری تێری تێدا نیە ئەمەش باشترینە بۆ ئەوانەی گرفتی کۆلیسترۆڵیان ھەیە و دەیانەوێ کێش دابەزێنن.
٤. تەندروستی خوێن: بەوپێیەی چەوەندەر ھاوکارە لەدروستبونی خوێن بەشێوەیەکی سەلامەت.
٥. دەوڵەمەندە بەمەنگەنیز: ئەمەش ھاوکارە لەچارەسەری خەستبونەوەی خوێن و بەرھەمھێنانی ھۆرمۆنی سێکسی و ئێسک و شانەکاندا.
٦. دەوڵەمەندە بەئاسن: ھاوکارە لەپێکھاتەی ھیمۆگلۆبیندا کەپێویستە بۆ پاراستن لەکەم خوێنی.
٧. تەندروستە بۆ جگەر: بەھۆی بونی مادەی بیتینەووە کەمەترسیەکانی پەیوەندیدار بەمولولەی خوێنەوە ناھێڵێت.
٨. دژە ئۆکسان: بەوپێیەی رێژەیەکی زۆری دژە ئۆکسان و نیترۆجینی تێدایە کەلەئاودا دەتوێتەوە و ھاوکارە لەروبەرووبونەوەی ڤایرۆس و میکرۆب و پاراستن لەنەخۆشیەکانی دڵ و پیربون و شێرپەنجە.

هەفتە پێشتر - Feb 12 2018 1:26PM
3336
بابه‌تی زیاتر