ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
پەیوەندی گۆشت خواردن و شێرپەنجە ئاشکرابوو
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەخواردنی گۆشت و ماسی ئەگەری توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە زیاتر دەبێت و ھاوکاری دەکات لەبڵاوبونەوەی وەرەم لەھەموو شوێنێکی لەشدا.
زانایانی زانکۆی کامبریج بۆیان دەرکەوت کەکەمترکردنەوەی رێژەی ترشی ئەمینی ئەسباراجین کەبەزۆری لەخواردنە دەریاییەکان و گۆشت و مریشکدایە، توانای شێرپەنجە بۆ بڵاوبونەوە کەمتر دەکاتەوە.
ھاوکات دەرکەوت کەمتر خواردنی گۆشت دەبێتە ھۆی مانەوەی باشتر لەدوای توشبون بەشێرپەنجەی مەمک و گورچیلە و سەر و مل.
دەریشکەوتوە لەتاقیگەدا ئەگەر مادەی ئەسپارجین کەمتر بکرێتەوە ئەوا بڵاوبونەوەی شێرپەنجە کەمتر دەبێت.
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر گریک ھانۆن رایگەیاند ئەم دەرەنجامانە وادەکات زیاتر تێبگەین کەچۆن رێگربین لەبڵاوبونەوەی شێرپەنجە کەھۆکاری سەرەکی مردنی توشبوانە. 

هەفتە پێشتر - Feb 12 2018 1:45PM
4620
بابه‌تی زیاتر