جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
شاجوانی کازاخستان پیاو دەرچوو
SNN: 

یەکێک لەبەشداربوانی پێشبرکێی شاجوانی لەکازاخستان لەدوای سەرکەوتنی بەسەر ٤ ھەزار کچ دا نھێنییەکی ناوازەی ئاشکراکرد.
بەپێی  زانیارییەکان (ئیلی دیاگیلیف)ی تەمەن ٢٢ ساڵان دانیشتوی شاری ئەلما ئاتا لەکازاخستان بەشداری لەو پێشبرکێیەدا کرد بەناوی (ئەرینا ئەلییفا) و قبوڵ کرا و کاتێ گەیشتە قۆناغەکانی کۆتایی بەمیدیاکانی راگەیاند کەئەو کچ نیە و کوڕە و بەپەلە لەپێشبرکێکە دوورخرایەوە.
ئەو بەشداربووە رایگەیاند کەھەموو کات پێی وابووە کەریکلام کردن بۆ جوانی سروشتی کاریزمایە لەبۆچوونی ئەودا و ئەمەش لەمێینەکانی ئەم سەردەمەدا بوونیان نیە.
ئاماژەی بەھۆکاری بەشداریکردنەکەشی کرد بەوپێیەی ئەمەی بەگرەوێک وەسفکرد لەگەڵ ھاورێکانی و وتی من ھەموو کات بەرگری لەجوانی سروشتی دەکەم نەک دەستکرد 
وتیشی ئەمە بەجوانی نازانم کەئێستا کچان ھەیانە بەوپێیەی زۆربەیان تەنیا بەمۆدە و فاشن خۆیان جوان دەکەن. 

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

8 مانگ پێشتر - Feb 12 2018 9:10PM
4458
بابه‌تی زیاتر