ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
حەوت خراپترین خۆراکەکان بۆ مێشک و زەھایمەر
SNN: شارۆ سەراج

مێشک گرنگترین ئۆرگانی جەستەیە، ھەموو ئۆرگانەکانی تر بەھۆی مێشکەوە دەتوانن کار بکەن و بەردەوام بن، بۆیە گرنگە تەندروستی مێشکت بە باشی و چالاکی بھێڵیتەوە. ھەندێک خواردن کاریگەری زۆر خراپ دەکەنە سەر مێشک و میزاج ھەروەھا ئەگەری تووشبوون بە بیرچوونەوە زیاددەکات و دەبنە ھۆکاری زەھایمەر. پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ زیاتر لە ٦٥ میلیۆن کەس تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە بن.
جێی خۆشحاڵیە بەھۆی کەمکردنەوە و وازھێنان لە کۆمەڵێک خواردنی زیان بەخش دەتوانیت ئەگەری تووشبوون بەم نەخۆشیە کەم بکەیتەوە، لەوانەش:
١. خواردنەوە شیرینەکان: وەک خواردنەوە گازیەکان، سۆدا و خواردنەوە ووزە بەخشەکان و شەربەتی میوە، بۆ تەندروستی جەستە و مێشک خراپە وەک تووشبوون بە شەکرە و زەھایمەر.
٢. کاربۆھیدراتە بەکارھاتووەکان: ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە چونکە لە گەنم دروستکراوە وەک ئاردی سپی. 
٣. خواردنە پڕ چەورییەکان: کە ئەو خواردنانەن چەوری ناتێریان تێدایە و کاریگەری دەکەنە سەر تەندروستی مێشک، لە بەرھەمە گیانەوەرییەکاندا ھەیە بەڵام زۆر مەترسیدار نیە چونکە سروشتیە، ئەوەی مەترسیدارە ئەو چەوریە دروستکراوانەیە کە لە کەرەی مارگەرین و شۆرتێنین، خواردنە خێراکان، کێکە ئامادەکان و شیرینیە ئامادەکاندا ھەیە.
٤. خواردنە ئامادەکراوە گۆراوەکان: وەک چپس، شیرینی، مەعکەرۆنی، گەنمەشامی مایکرۆوەیڤ، سۆسە ئامادەکراوەکان، خواردنی ژەمە ئامادەکراوەکان.
٥. شەکرە دروست کراوەکان: ناسراو بە ئەسپارتامی کە کالۆریەکەی کەمە و تووشبووانی شەکرە بەکاریدەھێنن.
٦. کحول: دەبێت لە ڕێژەیەکی مامناوەندا بەکاربێت، زیادەڕەوی کردن تێێدا کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر مێشک، کاریگەری دەکاتە سەر قەبارەی مێشک و دەردانی کیمیاویەکانی مێشک.
٧. ماسی کە ڕێژەیەکی زۆر جیوەی تێدابێت: جیوە کانزایەکی قورسە و کاریگەری دەکاتە سەر دەمارەکان.

هەفتە پێشتر - Feb 13 2018 9:56AM
2631
بابه‌تی زیاتر