ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
کاریگەرییەکی شاراوەی خەوتن ئاشکرابوو
SNN: شارۆ سەراج

خەوتن کاریگەری زۆری لەسەر باشکردن و خراپکردنی تەندروستی ناوەکی و دەرەکی جەستە ھەیە، ھەروەھا کاریگەری لەسەر باری دەروونی مرۆڤەکانیش ھەیە. دوو جۆر خەوتن ھەیە ئەویش خەوتنێکە کە پشووت پێ دەدات، وە خەوتنێکە کە پشووت پێ نادات و ماندووت دەکات.
لە ڕاستیدا خەوتن کاریگەری لەسەر بڕیارەکانت دەدات لە ڕۆژەکەتدا و ئەگەر باش نەنووستبێتی لە بڕیارەکانتدا بە ھەڵەدا دەچیت، تەنانەت ھەر مرۆڤێک لە ھەفتەیەکدا یەک شەو تووشی خەوتنێکی خراپ دەبێت.
لە توێژینەوەیەکدا ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکراوەتەوە لە جۆرناڵی ئەوروپیدا باس لە خەوتنی پچڕ پچڕ دەکات کە دەبێتە ھۆکاری ئەوەی کەسەکان زۆرتر بخۆن بەبێ ئەوەی ڕێژەی وەرزشکردنیان زیاد بکەن، چونکە کاتێک کەسێک باش ناخەوێت ئارەزووی بۆ خواردن زیاد دەکات و وەرزش زیاتر ناکات، لەبەر ئەم ھۆکارەش ناتوانێت ھاوسەنگی لە وەرگرتن و کارکردنی کالۆرییەکانیدا بکات، ئەمەش بەھۆی زیادبوونی دەردانی ھۆرمۆنی برسێتی کە پێت دەڵێت بخۆ.
زیانێکی تری کەم خەوتنی لەسەر توانای تەرکیز کردن و سەرنجدانە و لاوازی دەکات، کەسەکە پێویستی بە کاتێکی زیاتر دەبێت بۆ بیرکردنەوە و وەڵامدانەوە و وەرگرتنی زانیاری.
ھەروەھا باس لە کاریگەری کەم خەوی یان خەوێکی خراپ کراوە لەسەر پێست، کە دەبێتە ھۆکاری چرچی پێست لە ڕووخساردا، دروستبوونی ھێلەکانی پیری، شل بوونەوەی پێست و گۆرانی پێست بۆ چەند ڕەنگێکی جیاواز لە ڕووخساردا.
لە کۆتایدا کەم خەوی وادەکات بە نەخۆشی و بێتاقەتیەوە ھەستیت لەخەو، چالاکییە جەستەییەکانت کەم بێتەوە، کاریگەری دەبێت لەسەر میزاج و سترێس.

هەفتە پێشتر - Feb 13 2018 11:54AM
2097
بابه‌تی زیاتر