کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەڤالانتایندا چاودێری ھەڵسوکەوتی ھاوسەرانتان بکەن
SNN: 

لەکاتێکدا زۆرێک لەھاوسەران رۆژی ڤالانتاین بەدەرفەتێکی باش دەزانن بۆ چێژ وەرگرتن لەئێوارەیەکی رۆمانسی لەگەڵ ھاوسەرانیاندا بەڵام ھەندێ لەپیاوان دەرفەتێکی پێ دەقۆزنەوە بۆ پەیوەندیی لەدەرەوەی چێوەی ھاوسەرێتی.
توێژینەوەیەکی نوێی وێب سایتی (ئەشلی مادیسۆن)ی ئوسترالیی دەریخستوە کە ٢٨%ی پیاوانی ھاوسەرداران ئەم جەژنە دەکەنە دەرفەت بۆ چونە دەرەوە لەگەڵ ژنانی تردا.
توێژینەوەکە دەریخستوە کەپیاوان ئەم رۆژە دەکەنە دەرفەت بۆ کڕینی دیاریی بۆ ژنی تر کەنرخەکانی (١٠٠ بۆ ٢٥٠) دۆلارە. 
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی دەیلی مەیل لەزاری (لوین وارد) شارەزای بواری پەیوەندییە سۆزدارییەکانەوە ئەو ئاماژانەی خستەروو کەدەبێ ژن بیزانێت لەبارەی پیاوەکەی کەئایا لەرۆژی ڤالانتایندا ناپاکی لێ دەکات، داوای لەژنان کرد ئاگاداربن و چاودێری ھەڵسوکەوتی ھاوسەرەکانیان بکەن بەووردی بەر لەڤالانتاین و دوای ئەو رۆژەش.
لوین رایگەیاندووە ئەو پیاوەی دەیەوێ لەڤالانتایندا ناپاکی لەھاوسەرەکەی بکات، بەدیاریکراویی بەھانەی بونی کارێکی زیادە یان بانگھێشتکردن بۆ کارێک و ئاھەنگێک لەگەڵ ھاورێکانی دەھێنێتەوە، یان ھەست بەبێزاری دەکات و پێویستی بەکاتە لەگەڵ ھاورێیانی بیباتەسەر. 

3 مانگ پێشتر - Feb 13 2018 12:33PM
1185
بابه‌تی زیاتر