کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
چۆن دڵخۆشبیت سەرباری ھەموو شتێک
SNN: شارۆ سەراج

دڵخۆشی شتێک نیە دوای بخەیت بۆ داھاتوو، بەڵکو شتێکە دەبێت بۆ ئێستا دروستی بکەیت. دڵخۆشی پلاندانان و ڕێگایەکە کە تاک دەبێت بیدۆزێتەوە و پەیڕەوی بکات بۆ ئەوەی بە دڵخۆشی بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی دڵخۆشبیت دەبێت ئاگاداری پەیوەندی و سۆزەکانت بیت و بەڕێوەیان بەریت.

چۆن کۆنتڕۆڵی دڵخۆشی بکەین و بەڕێوەی ببەین؟

١. دەبێت بە ھەستکردن بە سوپاسگوزاری دەست پێبکەیت، دەبێت سوپاسگوزار بیت بۆ ژیان و شتەکانی چواردەورت و پێزانینی بۆ بکەیت. دەتوانیت لەسەر کاغەزێک ئەو شتە باشانە بنووسیت کە لە ژیاندا ھەتە و سوپاسگوزار بیت بۆی، بەم ڕێگایەش دوور دەکەویتەوە لە بێتاقەتی و دڵ تەنگی.
٢. دەبێت بەخشندە بیت، دەبێت لە شتەکان ببووریت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر توڕەییەک لە خۆتدا بھێڵیتەوە کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستی مێشک و جەستەت.
٣. گرنگترین شت ئەوەیە بزانیت پارە ناتوانێت بەختەوەری بکڕێت، مەرج نیە کەسە دەوڵەمەندەکان دڵخۆش بن، دڵخۆشی سەرکەوتن و بەدەستھێنان و ھەوڵدانە کە ھەرگیز بە پارە دەستەبەر ناکرێت.

ڕێگاکانی گەیشتن بە دڵخۆشی:
ڕەنگە لەم ژیانەی ئێستادا ھاوڕێکانت دڵ تەنگیان کردبێتیت و بۆ بەرژەوەندی تۆیان ویستبێت، ئەمەش شتێکی ناخۆشە و دڵ تەنگت دەکات، بۆیە دەبێت بەدوای کۆمەڵێک ڕێگای تردا بگەڕێیت بۆ بەختەوەری، لەوانەش: 
ئەنجامدانی کۆمەڵێک چالاکی وەک یاریکردن لەگەڵ منداڵان، یارمەتی خەڵکانی چواردەورت، یۆگا کردن، وەرزش کردن دڵخۆشت دەکات بەپێی توێژینەوەکان دوای ٢٠ خولەک ھەستەکانت بۆ باشتر دەگۆڕێن. 
ھەمیشە گەشبینانە لە ژیان بڕوانە، باشتریشە ھەرچ کەسێک بەرپرسیارێتی ھەڵەکان وەربگرێت و دان بە ڕاستیەکاندا بنێت وەک لەوەی کەسانی تر تاوانبار بکات، وە بەدوای چارەسەردا بگەڕێت.
دڵخۆشبوون و بەختەوەری بەرپرسیارێتی خۆمانە بۆ خۆمانی بەدەست بھێنین و بەرپرسیارێتی ھیچ کەسێکی تر نیە.

هەفتە پێشتر - Feb 13 2018 8:25PM
1000
بابه‌تی زیاتر