ترافیک
بەڤیدیۆ: رەینج رۆڤەر سەرکێشییەکی نوێی ئەنجامدا
SNN: 

شۆفێرێکی سەرکێشی تیمی پێشبرکێکانی "پاناسۆنیک جاکوار" بەناوی "ھۆ بن تۆنگ" توانی ریکۆردێکی نوێی ئۆتۆمبیلەکانی رەینج رۆڤەر بۆ ھەموو جیھان بناسێنێت.
لەنێو دەنگە نارازییەکانی دانیشتوانە ناوخۆییەکەی چین دا و بێ متمانەیی بەرامبەر ئەنجامدانی ئەم سەرکێشییە و ئەگەری سەرکەوتنیدا، شۆفێرەکەی رەینج رۆڤەر سپۆرت سەرکەوتنی بەدەستھێنا. 



شۆفێرەکە توانی بەسەر ١١ کیلۆمەتردا سەربکەوێت بەئۆتۆمبیلەکەیەوە لەنێو "دەرگای ئاسمان"دا کەبەرێگای ئەژدیھا ناسراوە و کەوتۆتە چیای تیانمینی چینەوە کەیەکێکە لەدیارترین ناوچە گەشتیارییەکانی چین.
بەم جۆرە توانی ٩٩ پێچ و ٩٩٩ پلە لەپلیکانەی دەروازە بەردینەکە تێپەڕێنێت ئەمەش دەیکاتە یەکەمین ئۆتۆمبیل تا بەسەر ئەم پلکانە بەردینانەدا سەربکەوێت کەگۆشەی لێژییەکەیان ٤٥ پلەیە. 

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

4 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 11:39AM
1923
بابه‌تی زیاتر