ژینگه
ژینگه
ئەم جۆرە ئەسپە لەسەر زەویی لەناوچوو
SNN: 

توێژەران گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کەئەسپە کێوییەکان بەتەواوی لەسەر رووی زەویی نەماون و تیاچوون، ئەمەش ئەو بۆچوونەی گۆری کەباس لەوە دەکرا دوایین دانەی ماوەتەوە لەسەر زەویی.
لەوبارەیەوە توێژینەوەیەک کەلەگۆڤاری (ساینس) بڵاوکرابۆوە و پشتی بەپشکنینی DNA دەبەست و دەریخست کەئەسپی جۆری (شیفالسکی) کەباس لەوەدەکرا سەر بەپۆلی ئەسپە کێوییەکانە وانەبوو بەڵکو دەرکەوت جۆرێک ئەسپی دارستانەکانە.
لەوبارەیەوە (ساندرا ئۆلسن) بەشدار لەو توێژینەوەیە رایگەیاند ئەم ئەنجامانە ئەوە دەردەخات کەئەسپە کێوییەکان چیتر لەسەر زەویی بوونیان نەماوە و رەچەڵەکیان تیاچووە.
ئەوەی گرنگە ئێستا جۆری (شیفالسکی)یە کەپێشبینی دەکرا ئەم جۆرە کێوییە بێت ئێستاش نەک ھەر ئەو نیە بەڵکو خۆشی لەساڵی ١٩٦٠ ەوە لەلیستی جۆرە ھەڕەشە لێکراوەکاندایە بەلەناوچون، دوای ئەوەی لەسەدەی ١٩ دا بۆ یەکەمینجار لەمەنگۆلیا لەلایەن دۆزەرەوەی رووسی (نیکۆلای شیفالسکی)یەوە دۆزرایەوە.

7 مانگ پێشتر - Feb 24 2018 4:00PM
1517
بابه‌تی زیاتر