زانست
زانست
سامسۆنگ مۆبایلە چاوەڕوانکراوەکەی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریا نوێترین مۆبایلەکانی خۆی ئاشکراکرد کەبەگالاکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەس ناسراوە کەچەندین تایبەتمەندیی ھەیە لەوانە ھێدفۆنی جاک ٣.٥ ملیمەتر لەگەڵ شاشەیەک (٥.٨) بە (٦.٢) ئینج. 
دو مۆبایلەکە سستمێکی ھێدفۆنی نوێی ھەیە کەدەنگێکی بێ خەوش دەردەکات و ئەمەش دەرکەوتوە ٤٠% زیاترە لەجۆرەکەی تر، سەرباری سستمی کامێرایەکی نوێ دەکرێ لەرێی عەدەسەکەوە بەشێوەیەکی میکانیکی کۆنترۆڵ بکرێت و بکرێتەوە کەدوو عەدەسەن یەکێکیان گۆشەی پان و ئەوی تر تلیفۆتۆیە بۆ وێنەگرتن بەڕوونی. 
ھاوشێوەی ئەپڵ، سامسۆنگ تایبەتمەندیی (ئەنیمۆجی) ھێناوە و بە (ئەی ئار ئیمۆجی) ناسراوە و بەرێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی ئیمۆجی (میکی ماوس)ی تێدا بەردەست کردووە، لەگەڵ ١٨ ئیمۆجی تر. 
مۆبایلەکە سستمی فەیس ئایدی و تۆڕی چاوی ھەیە و کۆمپانیاکە بەھاوکاری زانکۆی سان فرانسیسکۆ ھەستەوەریی مۆبایلی ھەیە بۆ پێوانی فشاری خوێن.
ھەردوو مۆبایلەکە پشتیوانی میمۆری مایکرۆ ئێس دی دەکەن و بەرگەی تەڕبون و تۆز دەگرن، و تایبەتمەندیی بارگاویکردنەوەی خێرا و نوێترین نەوەی تۆرەکانی LTE ھەیە.

gellerytitle

10 مانگ پێشتر - Feb 26 2018 12:54PM
7465
بابه‌تی زیاتر