ژینگه
ژینگه
حوشترەکانی سعودیە ئوسترالین
SNN: شارۆ سەراج

سەرباری ئەوەی وڵاتی عەرەبستانی سعودی بیابانێکی گەورەیە و دەوڵەمەندە بە ئاژەڵی حوشتر بەڵام لە وڵاتی ئوسترالیاوە حوشتر دەباتە وڵاتەکەی خۆی. زیاتر لە ١٠٠ حوشتر براوەتە وڵاتی سعودیە، زۆربەی ئەم حوشترانە بۆ سەر مێزی خوانەکان بەکاردێت. 
بۆ یەکەم جار حوشتر لە سەدەی ١٩ براوەتە وڵاتی ئوسترالیا و لەوێ ڕێژەیان زیادی کردووە، ڕێژەی حوشترەکان لە سەرەتادا ١٠،٠٠٠ حوشتر بووە لە نێوان ساڵەکانی ١٨٦٠-١٩٠٧ لە وڵاتی فڵستین و ھندەوە براوە.
پیتەر سیدێل سەرۆکی ڕێکخراوی پیشەسازی حوشتر باس لەوە دەکات سعودیە ئەم حوشترانەی دەوێت بۆ بەرھەمی گۆشتەکەی چونکە حوشترەکانی خۆیان بۆ بابەتی بەخێوکردن و ئامادەکردن بۆ پێشبڕکێکان بەکاردەھێنن. سعودیە خۆی حوشتری پێویستی نیە بۆ بەکارھێنانی گۆشتەکەی.
ئێستا زیاتر لە ٥٠٠،٠٠٠ حوشتر لە ئوسترالیادا ھەیە ھەندێک ناوچەی بۆتە قەرەباڵغیەکی زۆر. بەپێی وتەی پیتەر سیدێل جاران تەنھا لە بیابانەکاندا بوون بەڵام ئێستا بڵاوبوونەتەوە و دەردەکەون، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی کێوی ھەیە.

7 مانگ پێشتر - Feb 27 2018 11:27AM
1514
بابه‌تی زیاتر