زانست
زانست
گوگڵ پێشبینی توشبون بەنەخۆشی دڵ دەکات
SNN: شارۆ سەراج

گوگڵ لە ئێستادا خەریکی داھێنانی سۆفتوێرێکە دەتوانێت پێت بڵێت چەندێک مەترسی تووشبوونت ھەیە بە نەخۆشیەکانی دڵ تەنھا بە سکان کردنی چاوەکان. 
بەرنامەکە بە شێوەیەکە لێکۆڵینەوە دەکات و زانیارییەکان کۆدەکاتەوە و سەیری ٢٥٠٠ خاڵی سوور دەکات لە چاوەکاندا کە لە ڕاستیدا سەیرکردنی مولوولەکانی خوێنە،  بۆ ئەوەی بزانێت چەندێک مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵدەت ھەیە لە پێنج ساڵی داھاتوودا.
لەڕێگەی ئەو سکانەوە دەتوانرێت بزانێت کە کەسێکی جگەرە کێشی یان نا، تەمەنت دەزانێت، نەخۆشی شەکرە دەزانێت، کۆڵسترۆڵ ئاشکرادەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە دەزانرێت چەندێک ئەگەری تووشبوونت ھەیە بە نەخۆشیەکان دڵ و جەڵدەی دڵ.
لە ڕاستیدا ئەمە زۆر داھێنانێکی بەسوودە چونکە بە زانینی چیت بەسەر دێت لە پێنج ساڵی داھاتوودا وادەکات ڕەچاوی تەندروستی و بەرنامەی ژیانت بکەیت و واز لە خووە خراپەکانی وەک جگەرە کێشان، خواردنی نا تەندروست و تەمەڵی بھێنیت.

7 مانگ پێشتر - Feb 27 2018 11:39AM
7019
بابه‌تی زیاتر