زانست
زانست
ھۆکاری کێشەی بلوتوس ئاشکرابوو
SNN: شارۆ سەراج

بلوتوس ماوەی ٢٠ ساڵە بوونی ھەیەو بەکاردێت و چەندەھا ئامێری جیاوازیش ھەڵبژاردەی بلوتوسی تێدایە، بەڵام تا ئێستا ئەم خزمەتگوزارییە کێشەی تێدایە و ھەندێک جار پەیوەندییەکی باشی نیە یاخود دەپچڕێت و بۆ ماوەی دوور ناگونجێت.
بلوتوس لەرەلەری ٢.٤ گێگاھێرتز بەکاردێنێت بۆ پەیوەندی کردن بە ئامێری ترەوە، ھەمان ئەو لەرە لەرەشە کە لە ئامێری مایکرۆدا بەکاردێت. ھەرچی ئامێرێک بلوتوس بەکاربێنێت پێویستی بەسەرچاوەیەکی کارەبایە لەگەڵ ماوەیەکە کە ٣٠ پی زیاتر نەبێت. ئەگەر ئامێرەکەی تر کەبلوتوسی ھەیە توانای لە ٢٠ پێ زیاتر نەبێت ڕەنگە باش کارنەکات، بلوتوس داتاکان لە وای فای ‌ھێواشتر دەگوازێتەوە، تا ئێستاش چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەم کێشەیە نیە بەڵام گەر بتەوێت پەیوەندییەکی باش لەنێوان ھەردوو ئامێرەکە دروست بکەیت دەبێت ئامێرەکان لێکەوە نزیک بن و ھەمیشە ئەپدەیت کرابن و ڕۆژانە پەیوەندییەکە ڕیسێت بکەیتەوە.

9 مانگ پێشتر - Mar 6 2018 8:13PM
6844
بابه‌تی زیاتر