کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆچی لەھەندێ ساتی غەمباریدا پێدەکەنین
SNN: 

رەنگە پێشوتر رووبەرووی ئەوە بوبیتەوە لەکاتی پرسە یان سەرەخۆشی ھاورێ یان کەسێکی نزیکتدا رووبەرووی پێکەنین بوبیت کەئەمەش نابێ رووبدات و دەبێ زۆر جدی بیت و غەمباریت پێووە دیار بێت، بەڵام بۆچی توشی ئەمە دەبیت.
ھەرگیز شەرمەزار مەبە لەوەی توشی پێکەنین بویت چونکە ئەمانە مەبەست لێی قاقا لێدان نی بەڵکو زانست روونکردنەوەی پێویستی لەسەر داوە و بەشتێکی سروشتی مرۆڤی ناساندووە.
لەم جۆرە بارودۆخانەدا بابەتەکە تەنیا پێکەنینێکی شێتانەیە و بەھۆی فشاری دەروونی زۆرەوە دروست دەبێت کەتوشی کەسەکە دەبێت و مێشکی ناوەوەی پێکەنینەکە بەکاردەھێنێت بۆ رزگارکردنی لەو دۆخە و کەمکردنەوەی نیگەرانی و دڵەراوکێیەکەی.
بەپێچەوانەی ئەوەی ھەندێ کەس دەیبینن ، بەڵام پێکەنین لەم ساتانەدا دەربڕینی ھەستێکی غەمباری و ھاوبەشیکردنتە و ئەمەش بەھۆی زۆر دڵەراوکێ و غەمباریتەوە توشی ئەم دۆخە دەبیت، بەڵام باشترە لەبەر بریندار نەکردنی ھەستی کەسانی بەرامبەر ھەوڵ بدەیت زوو کۆنترۆڵی خۆت بکەیت.

6 مانگ پێشتر - Mar 11 2018 1:21PM
1244
بابه‌تی زیاتر