لەکوردستانەوە
کتێبێکی نوێ ھەڵەبجە بەجینۆساید دەناسێنێت
SNN: کۆسار مەحمود

کتێبخانەی ھەژار موکریانی مەراسیمێکی بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (کۆمەڵکوژی کورد لەجەنگی ئێران ـ عێراقدا ، ھەڵەبجە ۱٦ی۳ی ۱۹٨٨ بەنمونە) ئەنجامدا و نوسەری کتێبەکەش دەڵێت ، بەپێی خاڵەکانی قەدەغەکردنی کردەی جینۆساید لەجیھاندا  کارەساتی ھەڵەبجە ، بەتەواوی جینۆسایدە.
لەوبارەیەوە "عادل سدیق" نوسەری کتێبەکە بەSNNی ڕاگەیاند : ئەم بابەتە ماستەر نامەیەکە ھی خۆمە کە کردومە بەکتێب و جێگەی سەرنجمان بو ، ھەرچەندە کەیسی کیمیابارانی ھەڵەبجە فرە ڕەھەندە ، بەڵام ویستمان کارێکی ئەکادیمی لەسەر ئەو ڕوداوە بکەین، 
وتیشی : بەھۆی ئەوەی خوێندکاری مێژوو بوم و خەڵکی شاری ھەڵەبجە بووم و پێشتر کارم لەسەر مێژووی ھەڵەبجە کردوە، دەیان سەرچاوەمان لابوو کارەکەی بۆ ئاسان کردین ، وە بابەتی و ئەکادیمی بوون لەکتێبەکەدا زۆر ڕەنگی داوەتەوە جیاواز لەکارەکانی پێشوترمان.
ئاماژەی بەوەشکرد: گرنگیمان بەبەڵگەنامەکان داوەو کارمان لەسەر ئەوەکردوە ئایا کارەساتی ھەڵەبجە دەچێتە مەسەلەی جینۆساید یاخود نا، وە بەگشتی بۆمان دەرکەوتوە ھەموو جۆرەکانی جینۆساید لەھەڵەبجەدا دەبینین ،بەپشت بەستن بەو خاڵانەی کەلەپەیماننامەی قەدەغەکردنی کردەی جینۆساید لەجیھاندا ۱۹٤٨ داھەیە کارەساتی ھەڵەبجە جینۆسایدە.
ئەونوسەرە وتیشی : لەکتێبەکەدا کۆمەڵێک سەرنج و تێبینیمان لەھەموو ڕەھەندەکان خستوەتە ڕوو کەپێویستە ئیشی لەسەر بکرێت بەتایبەت بابەتەکانی ئەرشیف و بەڵگەنامە بایەخی زۆری ھەیە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

6 مانگ پێشتر - Mar 13 2018 10:07AM
685
بابه‌تی زیاتر
بەوێنە: ئایفۆنە نوێیەکە گەیشتە سلێمانی ...
گەنجێک زمانی کوردی بۆ گۆگڵ زیاد دەکات...
کلیپە نوێیەکەی ئاریان کەریم و مەریوان سەفادین بڵاودەبێت...
پێنجەمین فێستیڤاڵی کەلتورە جیاوازەکان لەرانیە سازدەکرێت...
پیشانگەی کارەکانی خانمان لەساڵیادی منداڵپارێزی کوردستان...
سلێمانی.. رێز لەفۆتۆگرافەرێکی بیانی دەنرێت...
ڕێکەوتنی پزیشک و نۆرینگەکانی ھەڵەبجە رەتدەکرێتەوە...
شانۆیی بەردەرگای جەھەنەم نمایش دەکرێت...
پسپۆرێکی خۆراکی پەیوەندی برنج و قەڵەوی دەخاتەڕوو...
سلێمانی گوزەرێک بە ڕابردوودا دەکات...
دیداری رۆشنبیری و ھونەری دیلان دەستی پێکرد ...
دروستبونی کلس گومان لەسەر ئاوی خواردنەوە دروست دەکات...
دیداری سلێمانی بۆ فیلم دەستی پێکرد...
پرۆژەیەک منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت کۆدەکاتەوە...
کەمی خوێنەر دەبێتە ھۆی لەدایکبوونی ھونەرێکی تر...
شەوەئاھەنگێک ھەڵەبجەییەکانی کۆکردەوە...
سلێمانی ئامێز بۆ ئیبراھیم پاشای بابان دەکاتەوە...
عیراق بەگۆڕانکارییەکی مەترسیداری کەشوھەوادا دەڕوات...