ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بە٣ رۆژ ١ کیلۆگرام کێش دابەزێنە
SNN: 

دابەزاندنی کێشی زیادە تەنیا بەمانای پاراستنی لەشولار نیە بەڵکو رێگرییە لەتوشبونت بەچەندین نەخۆشی و پاراستن و ھەستکردنە بەپشوودان و ئارامی بۆیە باشترین رێگا بۆ بەدەستھێنانی گرتنەبەری سستمێکی خۆراکی تەندروستە و دوورکەوتنەوەیە لەرێجیمە قورسەکان ئەمەش بەپشت بەستن بەچەندین جۆری رێجیم دەبێت کەلەش لەژەھر پاک دەکاتەوە.

لێرەدا رێجیمی بەیبون دەخەینەروو کەبەم جۆرەیە: 
نانی بەیانی: کوپێک چای بەیبون، میوەیەک: ئەناناس، سێو ،شوتی. 
لەسێیەم رۆژدا دەتوانیت کوپێک ماست بخۆیت
ژەمێکی سوک: سێو یان ئەناناس یان ھەرمێ 
لەسێیەم رۆژدا کوپێک ماست بخۆ
نانی نیوەرۆ: کوپێک چای بەیبون نیو سەعات بەر لەژەمەکە بیخۆرەوە پاشان ماسی یان مریشکی برژاو بخۆرەوە لەگەڵ قاپێک زەڵاتەی رۆکا، تەماتە، ئەڤۆکادۆ. دەتوانیت برۆکلیشی تێ بکەیت.
ژەمێکی سوک: کوپێک جەلی بێ شەکر یان ماستی بێ چەوری 
نانی ئێوارە: کوپێک چای بەیبون بەر لە٣٠ دەقیقە لەوادەی ژەمەکە. قاپێک سەوزە وەک برۆکلیی، سپێناخ، گێزەری لێنراو بەھەڵم، ١ کەوچک زەیتی زەیتون، سپێنەی ھێلکە و پارچەیەک پەنیر
بەر لەخەوتن: کوپێک بەیبون.

لەسودەکانی چای بەیبون: 
١. میزت زۆر پێ دەکات بەوپێیەی رێگرە لەقەتیسبونی ئاو و ئاوسانی.
٢. ئاوسانی سک ناھێڵێت و دژە ئاوسانییەتی
٣. لەش لەژەھر رزگاردەکات و ھەرس باشتر دەکات
٤. ھاوکارە لەرزگاربون لەنیگەرانی و قەلەقی

gellerytitle

6 مانگ پێشتر - Mar 13 2018 1:32PM
5637
بابه‌تی زیاتر