ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
باشترین ڕێگا بۆ دابەزاندنی کێش
SNN: شارۆ سەراج

لە وڵاتێکدا ھەمیشە خواردنی خۆش و چێشتە بەلەزەتەکان لەدەورمان بن، ڕێجیم کردن و کێش دابەزاندن کارێکی گرانە، لێرەدا چەند ئامۆژگارییەک دەخەینەڕوو کە یاریدەدەرە بۆ کێش دابەزاندن و ئەگەر بەردەوام بیت لە پەیڕەوکردنیان کێشت جارێکی دی بەرز نابێتەوە.
١. سەوزەوات زیاتر بخۆ، تێکەڵی ھەموو ژەمەکانتی بکە، بەتایبەت سەوزە ڕەنگ سەوزەکان.
٢. لەبری سۆدا و خواردنەوە شیرینەکان، خواردنەوەیەک بخۆ کە شەکرەکەی سفر بێت.
٣. لەبری نانی سپی و پرنجی سپی ھەوڵبدە دانەوێلەکانی تر بەکاربێنیت بەتایبەت دانەوێڵە بۆرەکان وەک جۆ و برنجی ئەسمەر و شوفان.
٤. ھەتا دەتوانیت کاربۆھیدراتێکی کەمتر بخۆ و خۆت بە جۆرەکانی تری خۆراک تێر بکە.
٥. با ئامانجت تەنھا دابەزاندنی نیو کیلۆ بێت لە ھەفتەیەکدا.
٦. زیاتر بجوڵی.
٧. ئاگاداری پرۆتین بە، دەبێت لە ھەموو ژەمەکاندا ھەبێت.
٨. ئاگاداری ئەو خۆراکانە بە کە لەسەری نووسراوە چەوری کەمە، چونکە شەکریان بەرزە.
٩. چەورییە تەندروستەکان تێکەڵ بە ژەمەکان بکە وەک زەیتی زەیتون و ئەڤۆکادۆ.
١٠. شەکر کەم بکەرەوە.
١١. ھەوڵبدە بەیانیان ھەندێک وەرزش بکەیت.
١٢. چەورییە گوازراوەکان کەم بکەرەوە، واتە ئەو خۆراکانەی کە دروست دەکرێن لە کارگەکاندا.
١٣. ئەگەر لە چێشتخانەیەکی دەرەوە خواردنت داواکرد ھەوڵبدە نیوەی خۆراکەکە بەریتەوە ماڵەوە لە ژەمێکی تردا بیخۆیت.

3 مانگ پێشتر - Mar 13 2018 8:53PM
2625
بابه‌تی زیاتر