جۆراوجۆر
جۆراوجۆر
سەرنجراکێشترین لێو دیاریکرا
SNN: شارۆ سەراج

توێژینەوەیەک لەسەر ١٠٠٠ کەس ئەنجامدرا لە ٣٥ وڵاتی جیاواز، بۆچوونی کەسەکان وەرگیرا لەسەر جوانترین شێوازی لێو، %٦٠ی وەڵامەکان وادەرچوو جوانترین شێوازی لێو ئەوانەیە کە ١:١ واتە گەورەیی بەشی سەرەوە و خوارەوەی لێو ھەمان قەبارە بێت.
لەدوای ئەو ڕێژەیە، بەرزترین ڕێژەی دووەم جوانترین لێویان ھەڵبژارد بەوەی لێوی خوارەوە کەمێک گەورەتر بێت لەلێوی سەرەوە وەک لێوی کایلی جێنەر.
بەپێی بۆچوونی دکتۆرێکی جوانکاری بە ناوی "جولیان دێ سیلڤا" جوانترین و سروشتیترین لێو، لێوی "تایلەر سویفتە" کە قەبارە و کەوانەیی لێوی سەرەوە و گەورەیی لێوی خوارەوەی زۆر جوان و سروشتی و سەرنج ڕاکێشە.
لەکۆتاییدا دکتۆرەکانی جوانکاری باس لەوە دەکەن لەدوای تەمەنی ٢٨ ساڵییەوە لێو بەشێوەیەکی سروشتی باریک دەبێتەوە و ئەوکاتە پێویستی بە جوانکاری و فیلەر دەبێت.

9 مانگ پێشتر - Mar 14 2018 11:47AM
2899
بابه‌تی زیاتر