ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەشەربەتی میوە کۆڵسترۆڵ دابەزێنە
SNN: شارۆ سەراج

ئەنەناس یەکێکە لەو میوانەی پێکھاتەکەی بە شێوەیەکە یارمەتی دابەزاندنی کۆڵسترۆڵ دەدات، لەگەڵ لیمۆدا تێکەڵ کردنی زۆر کاریگەر دەبێت و یەکێکە لە شەربەتە تەندروست و بەتامەکان. 
بەم شێوەیە ئامادە دەکرێت:
١. چوار کوپ ئەنەناسی قاش کراو.
٢. ئاوی ٣ لیمۆ
٣. پروشەیەک لە مێخەک
٤. نیو کەوچکی چێشت دارچینی
٥. پەرداخێک ئاو

ئەنەناسەکە لەگەڵ پەرداخێک ئاو لە عەسارە بدە، ئاوی لیمۆ و مێخەک و دارچینیەکەشی تێکەڵ بکە و باش تێکی بدە. پاشان بۆ چەند کاتژمێرێک کە بەفرگردا دایبنێ و دەتوانیت پاش ژەمەکان بیخۆیتەوە.
ھەستێکی زۆر فرێش و نوێت دەداتێ، ژەھرەکان لە لەش پاک دەکاتەوە و ھەرس پاشتر دەکات، وە کۆڵسترۆڵ کەمدەکاتەوە.

3 مانگ پێشتر - Mar 14 2018 9:28PM
1458
بابه‌تی زیاتر