یاسا
یاسا
ئاكۆ ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و بوكێش گیان له‌ده‌ستده‌دات
SNN: 

رق و توڕه‌ی‌ ناخی‌ به‌هۆی‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ داواكه‌ی‌ له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ زیاتر ئاكۆ توڕه‌ ده‌كات و هیچ له‌ ئامۆژگارییه‌كانی‌ باوكی‌ وه‌رناگرێت و دواتر به‌ده‌ستی‌ خۆی‌ كه‌سێك ده‌كوژێت و خه‌ونی‌ به‌یه‌كگه‌یشتنی‌ كوڕ و كچێك له‌كاتی‌ گێڕانی‌ ئاهه‌نگی‌ هاوسه‌ریاندا تێكده‌دات، ورده‌كاری‌ روداوه‌كه‌ش له‌ دادگا ئاشكراده‌كرێت.

كامه‌ران دانیشتووی یه‌كێك له‌شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ و پیشه‌ی پاسه‌وانه‌ له‌ یه‌كێك له‌پێشانگاكانی‌ ئۆتۆمبێل، به‌رۆژیش هه‌ر له‌پێشه‌نگاكه‌دا كاری‌ چایچێتی‌ و پاككردنه‌وه‌ی‌ ئۆتۆمبێل ده‌كات، خاوه‌نی‌ پێشه‌نگاكه‌ ناوی‌ حاجی‌ عومه‌ر-ه‌ و كارده‌كات، كامه‌ران گه‌نجێكی‌ ده‌سپاكه‌ و كه‌سایه‌تیه‌كی‌ له‌سه‌رخۆ و باشی‌ هه‌یه‌ و له‌كاریشدا لێهاتوو و ئازایه‌، به‌هۆی‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌شه‌وه‌ متمانه‌ لای‌ خاوه‌ن كاره‌كه‌ی‌ زیاتر دروست ده‌كات، ته‌نانه‌ت زۆركات حاجی‌ عومه‌ر بۆ ئیش و كاری‌ ماڵه‌وه‌ش كامه‌ران ده‌نێرت و هه‌رگیز كوڕه‌كانی‌ دیكه‌ كه‌ له‌پێشه‌نگاكه‌دا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌و كارانه‌ راناسپێرێت.

هه‌ركاتێك خێزانه‌كه‌ی‌ پێویستی‌ به‌هه‌رچییه‌ك بێت و  حاجی‌ عومه‌ر خۆی‌ ده‌رفه‌تی‌ نه‌بێت، راسته‌وخۆ داوا له‌كامه‌ران ده‌كات ئه‌و كاره‌ی‌ بۆ جێبه‌جێ بكات، به‌هۆی‌ هاتووچۆی‌ بۆماڵی‌ حاجی‌ عومه‌ر له‌وێ‌ كامه‌ران كچێكی‌ جوان ده‌بینێت كه‌ خه‌ڵكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانه‌ و ناوی‌(ناسك)ه‌ و به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سوكاری‌ نه‌ماوه‌ حاجی‌ عومه‌ر لای‌ خۆی‌ داڵده‌یداوه‌ و بۆته‌ ئه‌ندامێكی‌ خێزانه‌كه‌یان، چه‌ندجارێك كه‌ كامه‌ران ده‌چێت بۆ ماڵی‌ خاوه‌ن كاره‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن ناسكه‌وه‌ پێشوازی‌ لێده‌كرێت و ئه‌و كه‌لوپه‌له‌كانی‌ لێوه‌رده‌گرێت.

ناسك كچێكی‌ جوان و باڵاپۆشه‌ و ته‌مه‌نی‌ 21 ساڵه‌، هه‌مووجارێك به‌ڕوویه‌كی‌ خۆشه‌وه‌ پێشوازی‌ له‌كامه‌ران ده‌كات و ده‌ستخۆشی‌ لێده‌كات، به‌هۆی‌ جوانی‌ و ره‌وشتییه‌وه‌ كامه‌ران دڵی‌ ده‌چێته‌سه‌ر ناسك و له‌گه‌ڵ هه‌ر بینینێكیدا زیاتر هۆگری‌ ده‌بێت تاوه‌كو ده‌گاته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ هه‌ستی‌ خۆشه‌ویستی‌ به‌رامبه‌ری‌ له‌لا دروست ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ناسك-یش دڵی‌ ده‌چێته‌سه‌ر كامه‌ران، تاوه‌كو رۆژێك هه‌سته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌رده‌بڕن و په‌یوه‌ندیان دروست ده‌بێت، له‌سه‌ره‌تادا ناوێرن ئه‌و هه‌ست و په‌یوه‌ندییه‌یان بۆ حاجی‌ عومه‌ر و خێزانه‌كه‌ی‌ باس بكه‌ن و له‌كاردانه‌وه‌ی‌ توند و دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌یه‌كتر ده‌ترسن.

بێ ئاگا له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی‌ نێوان ناسك و كامه‌ران، كوڕێكی‌ حاجی‌ عومه‌ر كه‌ناوی‌ ئاكۆیه‌، زۆر دڵی‌ به‌ ناسكه‌وه‌یه‌ و چه‌ندجارێكیش داوای‌ له‌باوكی‌ كردوه‌ كه‌ بۆی‌ بهێنێت، به‌ڵام باوكی‌ رتیده‌كاته‌وه‌ و پێیده‌ڵێت له‌ بیری‌ خۆتی‌ ببه‌ره‌وه‌، چونكه‌ پێیوایه‌ ناسك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی‌ خۆیدا گه‌وره‌ی‌ كردوه‌ و وه‌ك خوشك و برای‌ یه‌كتریان لێهاتووه‌، لای‌ خۆیه‌وه‌ ئاكۆ ناتوانێت بڕوا به‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی‌ باوكی‌ بهێنێت و بڕیارده‌دات كه‌ نه‌هێڵێت ناسك بۆكه‌س ببێت، ده‌ڵێت هه‌ركه‌سێك لێیه‌وه‌ نزیك بێته‌وه‌ ده‌یكوژم.

كاتێك ناسك و كامه‌ران، باسی‌ په‌یوه‌ندی‌ و نێتیان بۆ حاجی‌ عومه‌ر ده‌كه‌ن، حاجی‌ زۆری‌ پێخۆش ده‌بێت و به‌شیاوی‌ ده‌زانێت ببنه‌ هاوسه‌ری‌ یه‌كتر و بڕیارده‌دات هاوكاریان بكات، ته‌نانه‌ت خانوویه‌ك له‌سه‌ر حسابی‌ خۆی‌ بۆیان بكڕێت، ئاكۆش به‌دڵێكی‌ پڕ له‌ڕق و توڕه‌ییه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی‌ و هه‌نگاوه‌كانی‌ ئه‌نجامدانی‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ده‌ڕوانێت و بیر له‌جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و قسه‌یه‌ی‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وتویه‌تی‌ هه‌ركه‌سێك بیهێنێت ده‌یكوژێت، رووبه‌ڕووش هیچ شتێك ناڵێت، ئه‌مه‌ش لای‌ ناسك و كامه‌ران والێكده‌درێته‌وه‌ كه‌ ئاكۆ هێوربۆته‌وه‌، دوای‌ كڕینی‌ خانووه‌كه‌ بۆیان له‌لای‌ حاجی‌ عومه‌ره‌وه‌ و خۆئاماده‌كردنیان بۆ ئاهه‌نگی‌ هاوسه‌رگیری نێوان كامه‌ران و ناسك، له‌ولاشه‌وه‌ ئاكۆ خۆی‌ ئاماده‌ ده‌كات تاوه‌كو خۆشییه‌كه‌یان لێ بكات به‌شین.

له‌وكاته‌ی‌ بوك و زاوا دێنه‌ناو هۆڵه‌كه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌كه‌سوكاری‌ حاجی‌ عومه‌ر و كامه‌ران ئاماده‌ن، ئاكۆ ده‌مانچه‌یه‌ك ده‌رده‌هێنێت  ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و فیشه‌كێك به‌شانیه‌وه‌ ده‌نێت، به‌ڵام ناسك یه‌كسه‌ر خۆی‌ ده‌خاته‌به‌ر كامه‌ران و دوو فیشه‌كی‌ به‌رده‌كه‌وێت و راسته‌وخۆ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و دواتر كامه‌رانیش به‌برینداری‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ ده‌گوازنه‌وه‌، دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ له‌مردن رزگاری‌ ده‌بێت، ئاكۆش دوای‌ شه‌ش مانگ له‌خۆشاردنه‌وه‌ و هه‌ڵهاتنی‌ ده‌ستگیرده‌كرێت و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراق سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.

4 مانگ پێشتر - Mar 23 2018 5:17PM
14308
بابه‌تی زیاتر
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...
ئاری تۆڵەی ژنەكەی لەدكتۆرەكە دەكاتەوە...
ئاكۆ ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و بوكێش گیان له‌ده‌ستده‌دات...
بوار دوای‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كه‌تان چی‌ ده‌گێڕێته‌وه...
بەهۆی فێڵ و تەڵەكەبازیانەوە بەیان و نیان پێنج ساڵ زیندا...
به‌هۆی‌ ڕاستگۆیی و به‌ویژدانیه‌وه‌ داناو ژنه‌كه‌شی‌ كوژ...
لەبەر لاوازی توانای سێكسی هاوسەرەكەی لەگەڵ كوڕێكدا سەرج...
ئەژی بەسەرھاتی سوتاندنی باپیری ئاشکرادەکات...
بەچەقۆ شادەماری ملی براكەی بڕی..بەسەرهاتی دوو برای دوان...
ژنی‌ هاوڕێكه‌ی‌ بۆخۆی‌ برد.. به‌مه‌رگ كۆتاییهات...
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...