دیدار
دیدار - مه‌گه‌زین
سوڵتان: کۆمپانیاکانی ھونەر دەستی گەنجان ناگرن
SNN: سۆران و خێڵان

ھونەرمەندی گۆرانی بێژ  (سوڵتان ئاڤار) لەچاو پێکەوتنێکدا لەگەڵ SNN دوایین بەرھەمی ئاشکرادەکات کەبەنیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە، ئاماژە بەوەش دەکات بەنیازە  جارێکی دیکە بەدوێت گۆرانی لەگەڵ ھونەرمەند "سالار مەحمود" بڵێت.

سوڵتان ئاڤار لەساڵی ١٩٩٧ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و دەرچووی بەشی موزیکە لەپەیمانگەی ھونەرەجونەکانی سلێمانیی، جگە لەوەی سەرقاڵی کاری ھونەرییە، مامۆستای میوزیکە لە قوتابخانەی دانیاڵ میتران لەشاری سلێمانی و ئامێری پیانۆ دەڵێتەوە.

SNN: سەرەتای کاری ھونەریت لەکەیەوە دەستی پێکردووە؟
سوڵتان ئاڤار: لەساڵی ٢٠١١ دەستم کردووە بەکاری ھونەری، بەڵام لەساڵی ٢٠١٥دا یەکەم بەرھەمم بڵاوکردەوە.

SNN: لەبەشی موزیکی پەیمانگای ھونەرەجوانەکان چ ئامێرێکت بەشێوەی ئەکادیمی خوێندووە؟
سوڵتان ئاڤار: بەھۆی نەبونی مامۆستاوە،ئامێری عودم ھەڵبژارد، بەڵام خۆم حەز بەئامێری پیانۆ دەکەم و شارەزایشم ھەیە.

SNN: تائێستا چەند بەرھەمت ھەیە؟
سوڵتان ئاڤار: تائێستا پێنج بەرھەمم بەشێوەی تایبەت و دوێت بڵاوکردۆتەوە.

SNN: ئەو ستایلەی ھەڵتبژاردووە کام جۆری گۆرانی وتنە؟
سوڵتان ئاڤار: پێشتر بەستایلی (ئارەبێسک) کارە ھونەریەکانم دەکرد، بەڵام لەئێستادا حەزدەکەم بەستایلی (پۆپ) کارەکانم بکەم، لەگەڵ ئەوەشدا نامەوێت مۆرکی ھونەری کوردی لەکارەکانم دابڕێنم، چونکە زۆر گرنگە نوێگەری بکەیت و مۆرکی ھونەری لەکارەکاندا بھێڵیتەوە.

SNN: بەرھەمێکت بەشێوەی دوێت لەگەڵ ھونەرمەند سالار مەحمود بڵاوبۆتەوە، بیرۆکەی ئەم بەرھەمە چۆن بوو؟
سوڵتان ئاڤار: ھونەرمەند سالار مەحمود ڕۆحێکی ھونەری زۆر گەورەی تێدایەو بەردەوام ھەوڵدەدات پشتگیری ئەو گەنجانە بکات کەدەیانەوێت بێنە ناوکایەی ھونەر، دروستکردنی ئەم بەرھەمەش بۆ من زۆر گرنگ بوو، چونکە چەند پلەیەک لەکاری ھونەری ھێنامیە پێشەوە.

SNN: لەبەرنامەتدایە کاری دوێت لەگەڵ ھونەرمەندانی دیکە بکەیت؟
سوڵتان ئاڤار: لەبەرنامەمدایە دووبارە کارێکی دوێت لەگەڵ ھونەرمەند سالار مەحمود ئەنجام بدەم کەتێکست و ئاوازی خۆمە، بەخۆشحاڵیەوە ئەگەر کاری دیکەش لەگەڵ ھونەرمەندانی کوردستان ھەبێت دەیکەم.

SNN:یەکەم بەرھەمت لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بڵاوبۆتەوە، بەڵام تائیستا بەشێوەیەکی بەرچاو نەناسراویت، ھۆکاری ئەمە چیە؟
سوڵتان ئاڤار: ھونەر چانسە، زۆر جار ھونەرمەندان ژمارەیەکی زۆر گۆرانی بەرھەم دەھێنن، بەڵام بەتەنھا یەک گۆرانی دەناسرێن و دەبێتە ھۆی ناساندنی بەرھەمەکانی پێشووتریان.

SNN: لەئێستادا بۆ ئەو کەسانەی تازە دێنە ناوکایەی ھونەر، ئەوکارە بۆیان ئاسانە یان قورسە؟
سوڵتان ئاڤار: لەڕاستیدا کاری ھونەری بۆ گەنجەکان بەتایبەت بۆئەو کەسانەی دەرنەکەوتوون قورسە، چونکە لەلایەن کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی کاری ھونەریەوە ھاوکاری ناکرێن و بەداخەوە دەستی گەنج ناگرن و لەوڕووەشەوە ڕەخنەم لێان ھەیە.

SNN:خولیای تۆ چیە دەتەوێت لەکایەی ھونەردا بەچی بگەیت؟
سوڵتان ئاڤار: ھونەرمەند ھیچ کاتێک ناتوانێت بگاتە ئەو ئاستەی خۆی دەیەوێت، چونکە ھونەر دەریایەکی فراوانە و کۆتایی نیە، خواستی زۆر زیاترم ھەیەو ئومێدیشم ھەیە کەپێی بگەم، چونکە لەخۆم ڕادەبینم.

SNN: لەئێستادا تێڕوانینی گەنجەکان بۆ ھونەرمەندە لاوەکان چۆنە؟
سوڵتان ئاڤار: بەداخەوە ئێستا خەڵک حەز بەھونەری تەقلیدی دەکات، واتە وتنەوەی کارە ھونەرییە بیانیەکان بەزمانی کوردی.

SNN: لەبەرنامەتدایە گۆرانی ھونەرمەندە ڕەسەنەکانی کورد بڵێیتەوە ؟
سوڵتان ئاڤار: لەبەر ئەوەی زۆر سەرسامم بەکارەکانی ھونەرمەندی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەباسی کەمەندی، لەوانیە لەداھاتوودا کارێکی ئەو ھونەرمەندە ڕەسەنە ئەگەر کارێکی جوانی موزیکی بۆ بکرێت و بتوانم ھەقی تەواو بدەمە بەرھەمەکە بیڵێمەوە.

SNN: دوایین کارت چی یە؟
سوڵتان ئاڤار: لەئێستادا سەرقاڵی بەرھەمھێنانی گۆرانییەکی نوێم بەناوی (تەمەنی ھەمووی بردم) کە تێکستەکەی خۆم نوسیومە و ئاواز و میوزیکیش لەلایەن کارزان کامیلەوە ئەنجامدەدرێت، لەئایندەیەکی نزیکدا بڵاوی دەکەمەوە، ھەروەھا لەگەڵ گۆرانییەکی دیکەش لەگەڵ سالار مەحمود بەدوێت وتومانە بەناوی (وەرە بۆلام) کە ئاواز و تێکستی ھی خۆمە.

4 مانگ پێشتر - Apr 6 2018 3:47PM
1533
بابه‌تی زیاتر
گۆران ئایار: بەگۆرانی برادەر دۆست و دوژمنی خۆمم ناسی...
سوڵتان: کۆمپانیاکانی ھونەر دەستی گەنجان ناگرن...
نیان عەزیز: خۆم بۆ شاجوانی کوردستان ھەڵدەبژێرم...
​ئاسۆس جاف پەیکەر بۆ ھونەرمەندێکی کورد دروست دەکات...
خاوەن پێداویستیەکی تایبەت نھێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکرادەک...
ژیلیا: ھیچ کەس ناتوانێت رێگریم لێ بکات...
هەڵوێست :گۆرانی ئاینی دەڵێم...
ئەمەل سەعید کوردە: پێویستە بەرێچکەشکێن ناومان بنێن...
توانا حەمە: ھونەرمەند دەبێت کەسێکی نائاسایی بێت...
میران بورھان عاشقی سلێمانیە...
ھەردی سەلامی: کارێک نەبێتە ھۆی دەرکەوتنم ئامادە نیم بیک...
ئارام سەردار: کاری دەرھێنانم بۆ زیاتر لەھەزار گۆرانی کر...
غەزەل مستەفا بەرھەمی نوێ تۆمار دەکات ...
جەنگیز: یەکەم کارم گۆرانیەکە بەزاراوەی سۆرانی ...
رەوەز:حەز دەکەم بەزمانی تورکی گۆرانی بڵێم...
لوقمان سەلیم : گۆرانیەکانم عەشق و ئەوینداری لەپشتەوەیە...
ئاریان کەریم: بۆ بژێوی ژیان کوردستانم جێھێشتووە...
رازە: ئەمساڵ مۆدیلی قژی کورتە...
123