یاسا
یاسا
ئاری تۆڵەی ژنەكەی لەدكتۆرەكە دەكاتەوە
SNN: 
ئاری گەنجێكی ٢٩ ساڵەو دانیشتووی یەكێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستانە، خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە، ئاری گەنجێكی هەژارەو هەر لە سەرەتاوە لە خێزانەكەیان هەژار بووە و لە كۆمپانیایەكی پاكەرەوە كار دەكات و هاوكات لەگەڵ ئۆتۆمبێلی خۆڵ و خاشاك پاككردنەوە دەردەچێت و ئێوارانیش لای دكتۆر ئازاد كە پزیشكی ژنان و منداڵبوونە كار دەكات، خێزانەكەی ئاری ناوی بەهارە و ئافرەتێكی باڵا كورتی و لەشولار ڕێكەو كاری دورینی جلوبەرگەو لەهەمانكاتدا خەریكی بەخێوكردنی منداڵەكانییەتی، بەهار دووجار كێشەی ژنانەی بۆ دروستدەبێت ئاری مێردی، لای دكتۆر ئازاد چارەسەری پێویستی بۆ وەردەگرێت.

دوای دووجار چارەسەركردنی لای دكتۆر ئازاد بێ بەرامبەرو هاوكات هیچ پارەی پشكنینەكانیان لێوەرناگرێت، لێرە بەدواوە بەهار و ئازاد زۆر سوپاسی دكتۆر دەكەن و هەمیشە خۆیان بە قەرزاری ئەو دكتۆرە دەزانن ، ڕۆژێك دكتۆر ئازاد داوا لە ئاری دەكات تا خێزانەكەی بنێرێت بۆ شوقەكەی بۆی پاك بكاتەوە، بەو پێیەی دكتۆر ئازاد تا ئەم تەمەنە ژنی نەهێناوە و بەتەنیا دەژیت ، بەهۆی ئەوەی ئەم دكتۆرە زۆر یارمەتی ئەم ماڵە هەژارەی داوە ، بۆیە بۆ ڕۆژی دواتر بەهار دەچێتە ماڵی دكتۆرەكە تا بۆی پاك بكاتەوە ، لەو كاتەدا دكتۆر ئازاد لە نۆڕینگەكەیەتی و بەهار بەشێوەیەكی زۆر جوان ماڵەكەی بۆ پاك دەكاتەوە ، دواتر دكتۆر ئازاد بڕی ٥٠ هەزار دینار دەداتە ئاری مێردی بەهارو پێی دەڵێت: هەر كاتێك بەهار هات ماڵەكەی بۆ پاك كردەوە بڕی ٥٠ هەزار دیناری دەدەمێ، واتە مانگانە دەكاتە بڕی ٢٠٠ هەزار دینار".

ئەم پارەیە بۆ ماڵی ئاری زۆرە و زۆر سوپاسی دكتۆر دەكەن بۆ ئەو هاوكارییە ، لێرە بەدواوە هەموو ڕۆژێكی هەینی بەهار دەچێت بۆ پاككردنەوەی ماڵی دكتۆر ئازاد، هەموو كاتێك كە بەهار دەچێت دكتۆر خەوتووە ، بەڵام بەهار رۆژێك زۆری برسی دەبێت بە وتەی خۆی، "ماوەی دوو ڕۆژە نانێكی وای نەخواردووە"، كەمێك خواردنی لەناو بەفرگرەكە خواردو هەندێك زەخیرەش لەگەڵ خۆی برد بۆ ماڵیان و دزی.، دواتر دكتۆر لەخەو هەڵدەستێیت دەبینیت ماڵەكەی زۆر پاكوخاوێنە، بەڵام زەخیرە ماڵەكەی زۆر كەمی كردووە تێدەگات كە بەهار بردوویەتی بۆ ماڵی خۆیان ، دكتۆرەكە بڕیار دەدات كە هەفتەی داهاتوو هاتەوە پێی بڵێت كە دزی نەكات و هاوكات لە كارەكەی خۆی دووری بخاتەوە.

دكتۆرەكە چاوەڕێ دەكات تا هەفتەی داهاتوو دێت، كاتێك بەهار دەچێت ماڵەكەی بۆ پاك بكاتەوە لەو كاتەدا دكتۆرەكە دەرگا دەكاتەوە ، هەرچەند بەهار خۆی كلیلی پێیە، بەڵام كاتێك دكتۆرەكە دەرگا دەكاتەوە دەبینێت ، بەهار بۆدییەكی قۆل كورتی لەبەردایەو هەنێك سنگی دیارە وردە وردە دكتۆرەكە هەستی بۆی دەجوڵێت ، بڕیار دەدات كە توڕە نەبێت و لەو بڕیارە پەشیمان بێتەوە ، پێی دەڵێت: بۆ دزیت كردووە؟ ، سەرەتا بەهار نكوڵی لێدەكات و بەڵام دكتۆرەكە زۆری لێدەكات و  دواتر بەهار دانی پێدادەنێت و دەڵێت:" بۆ منداڵەكانم بردووە"، دكتۆر ئازاد دەڵێت: لەبەرئەوەی خۆت دان پێدانا من لای پۆلیس شكات لێدەكەم بۆیە بەهار زۆر دەگری و دەپارێتەوە و پێی دەڵێت چیت ئەوێ بۆت دەكەم !

دكتۆر ئازاد ئەو هەلە دەقۆزێتەوە و داوای سێكسی لێدەكات هەرچەند بەهار زۆر دەگری و ڕازی نابێت ، بەڵام دكتۆرەكە زۆری لێدەكات بەهار ناچار بەو كارە دەكات، بەوتەی خۆی دكتۆرەكە زیاتر لە دوو كاتژمێر لەگەڵی بووە، دواتر ٥٠ هەزارەكەی دەداتێ و دەگەڕێتەوە ماڵەوە، كاتێك دەگەڕێتەوە ئاری مێردی بەهار دەبێنێت ژنەكەی زۆر تێكچووە ، ئاری وازی لێناهێنت تا بزانێت چی بووە ، دواتر بەهار هەموو راستییەكانی لەسەرەتاوە تا كۆتایی بۆ باس دەكات و پێی دەڵێت: كە بەناچاری سێكسی لەگەڵ كردووە و بۆیە ئاری زۆر توڕە دەبێت دەڵێت ئێستا دەچم دكتۆرەكە دەكوژم !

لێرەدا ئاری بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دان بەخۆیدا دەگرێت و هیچ كاردانەوەیەكی نابێت، تەنها بیر لەوە دەكاتەوە چۆن بیكوژێت كە هەستی پێنەكرێت، دوای سێ ڕۆژەكە لە ڕێگەی پەرداخێكی شەربەتەوە كە پڕی كردووە لە زەهر ، لە نۆڕینگەكە بۆ دكتۆرەكەی دادەنێت، دواتر دكتۆر ئازاد هەموو شەربەتەكە دەخوات و دوای كەمتر لە نیو كاتژمێر گیان لەدەستدەدات ، بەڵام دوای مردنی دكتۆرەكە ئاری زۆر دەشڵەژێت و بیری دەچیت پەرداخەكە لاببات و هەرخۆشی هەواڵ دەداتە پۆلیس كە دكتۆرەكە گیانی لەدەستداوە ، دوای لێكۆڵینەوە دەردەكەوێت كە ئاری پەرداخە شەربەتەكەی پێ خواردۆتەوە و جێ پەنجەی ئاری لەسەرە بۆیە دەستگیر دەكرێت و دان بەتاوانەكەیدا دەنێت و دەڵێت تەنها لەتۆڵەی خێزانەكەم وام لێكردووە ، بەپێی مادەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت .
7 مانگ پێشتر - Apr 6 2018 8:11PM
18346
بابه‌تی زیاتر
گرته‌یه‌كی‌ سه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌و سه‌یرانیش به‌ده‌مان...
بەهۆی مەستانەوە خێڵان پێنج چەقۆی لێدەدرێت...
فریاد کارەکەی لەدەستداو پێنج ساڵیش زیندانی دەکرێت...
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...