ژینگه
ژینگه
ئۆکسجین نھێنی گەردوون ئاشکرا دەکات
SNN: 

زانایانی فەزاناسی دواجار بونی ئۆکسجینیان لەدوورترین ھەسارۆچکە دۆزییەوە کەبەر لە٢٥٠ ملیۆن ساڵ بەھۆی تەقینەوە مەزنەکەوە دروست بووە، و ئەمەش دۆزینەوەیەکە نھێنییەکانی گەردوون لەقۆناغە سەرەتاییەکاندا دەخاتەڕوو.
ئەم توێژینەوەیە بۆچوونێکی قوڵ دەربارەی پێکھاتەی ئەستێرەکان دەخاتەروو لەو ناوچەیەی ھەسارۆچکەی ئێم ئەی سی ئێس ١١٤٩ جی دی ١ ی تێدایە و ٥٥٠ ملیۆن ساڵە لەوێ ماوەتەوە کەئەمەش بۆتە ھۆی دروستبونی گەردوون بەر لە ١٣.٨ ملیار ساڵ.
ئەم ھەسارۆچکەیە ١٣.٢٨ ملیار ساڵی رووناکی لەزەوییەوە دوورە.
دۆزینەوەی ئۆکسجین تێیدا وادەکات کەتێبگەین گەردوون لەسەرەتادا لەرەگەزی وەک ئۆکسجین و کاربۆن و نایترۆجین و توانەوەی دروست بوە و دواتر لەنێو ھەسارەکانەوە چۆتە نێو گەردوون.

4 مانگ پێشتر - May 17 2018 10:21AM
1053
بابه‌تی زیاتر