ژینگه
ژینگه
رووداوێکی گەردوونی بە٤٨ سەعات خۆر دەشارێتەوە
SNN: 

زانایانی فەلەکناسی ئوسترالی توانیان گەورەترین کونی رەش لەگەردووندا بدۆزنەوە و رایانگەیاندوە ئەم جۆرە کونە رەشە بەخێرایی زیاد دەکات. 
ئەم کونە رەشە ناوچەیەکی نێو فەزایە کەتێیدا ھێزی کێشکردن زۆر زۆرە کەرووناکیش قوت دەدات و ملیۆنێک بارستایی خۆر دەشارێتەوە.
توێژەرانی زانکۆی نیشتمانی ئوسترالی رایانگەیاندووە کەکونە رەشە تازە دۆزراوەکە ھەرچی بێتە رێی قوتی دەدات و ئەمەش ھێندەی بارستایی خۆر دەبێت لەدوو رۆژدا.
ئەم کونە رەشە پێشتر لەقەبارەی ٢٠ ملیار خۆردا بەدیکرا، لەوبارەیەوە کریستیان وۆڵف توێژەر لەپەیمانگەی فەلەکناسی زانکۆی ئوسترالیا رایگەیاند ھەرچەندە کونە رەشەکە لەچەند شوێنێکی گەردووندا شاراوەیە بەڵام رێژەیەکی گرنگی ووزە دەردەدات بەتایبەت تیشکی سەروو بنەوشەیی. 
وتیشی ئەم کونە بەخێرایی گەشە دەکات و ئەگەر لەناوەراستی خولگەی شیربوایە ئەوا دە ھێندەی مانگ درەوشاوەتر دەبوو، دەیتوانی بەشێوەی ئەستێرەیەکی درەوشاوە دەربکەوێت.
لەوبارەیەوە نوسەرێک لەنیویۆرک تایمز بڵاویکردۆتەوە ئەم کونەرەشە توانای ھەیە خۆر لە٢ رۆژدا قوت بدات جا ئەگەر لەزەویی نزیک بێتەوە ئەوا دەبێتە ھۆی لەناوبردنی مرۆڤایەتی لەسەر زەویی.

4 مانگ پێشتر - May 21 2018 1:23PM
6340
بابه‌تی زیاتر