یاسا
یاسا
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەرەکەی کرد
SNN: پارێزەر : ئارام عومەر

لوقمانی حەکیم کە یەکێکە لەبەندە ساڵحء چاکەکارانی خودا لەیەکێک لەئامۆژگاریەکانیدا دەڵێت:"خۆتان لەتەماح بپارێزن، چونکە تەماح ھەژاریەکی ئامادەیە"، لێرەوە دەردەکەوێت تەماح چەند سامناک و ھەروەھا مەترسیداریشە، لەم ڕوداوە ڕاستەقینەیەدا کە لەیەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستان ڕویداوە، ڤیان کە ھاوسەری چالاکە، چۆن تەماح لەسەروەت و سامانی ھاوسەرەکەی دەکات و دواجاریش خۆشەویستی نێوان دوو ھاوسەر بەچی کۆتایی دێت.

چالاک پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵەو خێزاندارەو خاوەنی پێنج منداڵە، کاری فرۆشتنی پۆشاکی خانمان دەکات لەیەکێک لەشارەکانی ھەرێمی کوردستان، خێزانەکەی چالاک ناوی (ڤیان)ەو فەرمانبەرە.

لەسەرەتای ئەنجامدانی پرۆسەی ھاوسەرگیرییەوە ئەم ژن و مێردە ھیچ کیشەیەکیان لەنێواندا نەبوە بەجۆرێک زۆریش یەکتریان خۆشویستوە، بەڵام بەتێپەڕبونی کات، ساردی کەوتۆتە نێوانیان بەتایبەت دوای ئەوەی کە دەبنە خاوەنی منداڵێکی زۆر، ھەروەھا ھۆکارێکی دیکەی ئەو ساردیەی کەوتۆتە نێوانیان ئەوەیە، چالاک لەو دوکانەی کاری پۆشاکی خانمانی کردوە، مانگانە پارەیەکی باشی دەستکەوتوەو ڤیانیش بەوپێیەی مێردەکەی پۆشاکی خانمانی فرۆشتوە ھەر ڕۆژە جۆرە پۆشاکێکی نوێی لەبەرکردوە.

بەڵام بەھۆی قەیرانی داراییەوە بێ بازاڕی ڕوو لەچالاک دەکات و وردە وردە چالاک ئیشێکی وای نامێنێت، ھەروەھا پارەیەکی وای بەدەستەوە نامێنێت تا پۆشاکی نوێی پێبھێنێت، ھەموو ئەو ھۆکارانە کۆدەبنەوەو داواجار کێشەی خێزانیی دەکەوێتە نێوان ڤیان و چالاک.

ڤیان لەبەرئەوەی فێری لەبەرکردنی پۆشاکی جوان و کەشخە بوەو کەم کەمە جلی دوبارەی پۆشیوە، داوا لەچالاک دەکات تا خانوەکەیان بفرۆشن بۆئەوەی چالاک ھەندێک پارەی بەدەستەوەبێت و بەردەوامبێت لەکارەکەی، ھاوکات خۆشیان بڕێک پارەیان بۆ خەرجی پێبێت.

لەبەرامبەر ئەو داواکاریە سەرەتا چالاک ڕازینابێت، ڤیان داوا لەچالاک دەکات ئەو خانوەی کە بەنیازن لەبری ئەوەی خۆیان بیکڕن تاپۆکەی بخاتەسەر ئەو، ھەرچەندە چالاک لەسەرەتاوە ڕازی نییە، بەڵام فێڵی ڤیان وا لەچالاک دەکات بەوکارە ڕازیبێت، ڤیان زۆر خۆی لەچالاک نزکدەکاتەوەو خۆی بۆ جوان دەکات و نان و خواردنی باشی بۆ ئامادەدەکات و بەردەوام سەر سفرەی بۆ ڕازوە دەکات، ھەموکات بەئارەزوی چالاک کاری سەرجێی دەکەن، بەمشێوەیە کار لەچالاک دەکات تا تۆماری خانوەکە بکات بەناوی خۆیەوە.

دواتر چالاک ڕازیدەبێت و خانوەکەی خۆیان دەفرۆشن و خانویەکی بچوکتر دەکڕن و چالاکیش تاپۆکە دەکات بەناوی ڤیانەوە، ھەروەھا ئەو پارەیەشی دەمێنێتەوە دوبارە ڤیان بەفێڵ لەژێر دەستی چالاک دەریدەھێنێت و لەجلوبەرگ و خۆیدا خەرجی دەکات، ھاوکات چەند نەشتەرگەرییەکی جوانکاریش ئەنجامدەدات.

بەھۆی ئەوکارانەی ڤیانەوە، لەماوەی دوو مانگدا بارودۆخی داراییان وەک خۆی لێدێتەوەو وردە وردە کێشە لەنێوانیاندا دروستدەبێتەوە، بەڵام ئەمجارە جیاوازدەبێت، لەبەرئەوەی تاپۆی خانوەکە بەناوی ڤیانەوەیە، بۆیە ھەر لەیەکەم ناکۆکی نێوانیان، ڤیان چالاک دەکاتە دەرەوەو پێی دەڵێت کە ئەم خانوە موڵکی منە، بەڵام چالاک ناڕواتە دەرەوە تا ڤیان پۆلیسی بۆ دەھێنێت و دەیکاتە دەرەوەو چالاک دەستگیردەکرێت.

دوای ئەوەی چالاک بۆماوەی یەک ھەفتە دەستگیردەکرێت و دواتر بەکەفالەت ئازاد دەکرێت، چالاک بیر لەوەدەکاتەوە ڤیان لەناوبەرێت، ڕۆژێک لەو فەرمانگەیەی ڤیان دەوامدەکات چاوەڕێی دەکات تا لەدەوام تەواودەبێت و دێتە دەرەوە، بۆیە چالاک بەئۆتۆمبێلەکەی بەخێراییەکی زۆر لێی دەدات و تەنھا لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڤیان گیان لەدەستدەدات، دواتر لەڕێگەی پۆلیسەوە دەدۆزرێتەوە کە چالاک ئەوکارەی ئەنجامداوە، چونکە دوای ڕوداوەکە چالاک خۆی وندەکات، بەڵام دواتر دەستگیردەکرێت.

دوای دەستگیرکردنی، چالاک دان بەتاوانەکەیدا دەنێت کە بەمەبەست بەئۆتۆمبێل لەڤیانی داوە بۆئەوەی تۆڵەی ھەموو ئەوانەی لێبکاتەوە کە ڤیان بەسەریھێناوە، دواتریش بەگوێرەی مادەی ٤٠٦ لەیاسای سزادانی عیراقی بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ چالاک دەستگیردەکرێت و دەخرێتە زیندانەوە.

4 مانگ پێشتر - May 25 2018 4:59PM
15264
بابه‌تی زیاتر
ئازاد براده‌ره‌كانی ڕاسپارد دزی له‌باوكی بكه‌ن...
میران بەھۆی خۆشەویستی بۆ باوکی توشی ھەڵەیەکی گەورەبوو.....
بزانە بەهۆی تیژڕەویەوە لەكوردستان چی ڕویدا...
شانۆ ترس له‌خێزانه‌كه‌ی روبه‌روی كاره‌ساتی كرده‌وه‌...
دیار بوه‌ قوربانی‌ له‌نێوان دایكی‌ و خه‌زوریدا...
ئەو حاڵەتانەی ژن بۆی هەیە بچێتە بەردەم دادگاو دا‌وای جی...
له‌به‌ریتانیاوه‌ خه‌ڵكی‌ ڕاسپارد..له‌كوردستان هه‌ردی‌ ك...
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...
ئاری تۆڵەی ژنەكەی لەدكتۆرەكە دەكاتەوە...
ئاكۆ ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و بوكێش گیان له‌ده‌ستده‌دات...
بوار دوای‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كه‌تان چی‌ ده‌گێڕێته‌وه...