ژینگه
ژینگه
ئەڤۆکادۆ لە ماڵەوە بڕوێنە بەم شێوەیە
SNN: شارۆ سەراج

ئەڤۆکادۆ یەکێک لە میوە زۆر بەسوودەکان و دەوڵەمەندە بە چەندەھا جۆری ڤیتامین و کانزاکان، کالۆرییەکەی کەمە و بۆ چەندەھا نەخۆشی یارمەتیدەرە بۆ باشبوون، وەک بەرزی کۆلسترۆڵ، دڵ، کێشەکانی چاو، ناھێڵێت ئێسکەکان شاش بن، شێرپەنجەی گەدە و کێشەکانی قۆلۆن کەم دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خەوتن و میزاج باشدەکات و دژی کێشەکانی وەک فشاری خوێن و قەڵەویە.
ئەڤۆکادۆ بەشێوەیەکی گشتی نرخەکەی زۆرە و دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە بڕوێنیت بۆ ئەوەی ھەمیشە بەردەست بێت و پارەت بۆ بگەڕێتەوە.

ھەنگاوەکانی ڕوواندنی ئەڤۆکادۆ:
١. تۆوێکی ئەڤۆکادۆ (واتە ناوکەکەی) بھێنەو پاکی بکەرەوە، ٤ چیلکەی دان پاکردنەوە بھێنە و بیچەقێنە لە تۆوەکە، بەڵام دەبێت ماوەی نێوانیان یەکسان بێت.
٢. تۆوەکە بە چیلکەکانەوە لە پەرداخێک ئاودا دابنێ و با ھەر چیلکەیەک بە قوڵی یەک ئینچ لە ئاوەکەدا نوقم بووبێت.
٣. پەرداخەکە دەبێت لە شوێنێکدا بێت ڕاستەوخۆ تیشکی خۆری بەربکەوێت.
٤. لە ماوەی ٢-٦ ھەفتەدا قەدێکی لێ دەڕوێت و ڕەگەکانی سەر دەردەھێنن، پاشان دەبێت ٣ ئینچی لێ ببڕیت و چاوەڕێ بکەیت تاوەک ٦ ئینچی تر دەڕوێتەوە و دوای ئەوە گەڵای نوێ دەبینیت.
٥. پاشان دەبێت تۆوەکە بکرێتە ئینجانەیەکی گەورەوە کە دەبێت گڵێکی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکیەکانی تێدابێت و کونێک لە بنی ئینجانەکەدا ھەبێت. دەبێت ئینجانەکە تیرەکەی ١٠ سانتیمەتر بێت، دەبێت نیوەی تۆوەکە لە دەرەوەی گڵەکە بێت.
٦. دەبێت ئینجانەکە لە ناوچەیەکی بەر خۆردا بێت، زوو زوو ئاو بدرێت، گەر گەڵاکانی وشک بوونەوە یان قاوەیی بوون ئەوا مانای کەمی ئاوە، با بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئاوی لەسەربێت ئینجانەکە. گەر زانیت گەڵاکە زەرد دەبێت یان سیس دەبێتەوە بۆ چەند ڕۆژێک ئاوی مەدە.
٧. یەکەم میوە چەند ساڵێکی دەوێت تاوەک دەردەکەوێت، بەڵام پاش ئەوە دەتوانیت ھەمیشە ئەڤۆکادۆت ھەبێت.
 
6 مانگ پێشتر - Jun 9 2018 12:45PM
5741
بابه‌تی زیاتر