ژینگه
ژینگه
سێ ھەسارەی نوێ دۆزرایەوە
SNN: 

زانایانی بواری فەلەکناسی لەزانکۆی میشیگانی ئەمریکی سێ ھەسارەی نوێیان دۆزییەوە کەسەدان ساڵی رووناکی لەھەسارەی زەوییەوە دوورە. 
ئەو سێ ھەسارەیە یەکەمین دۆزینەوەی لەو جۆرەیە کەلەرێی تیلسکۆپی ئەلماوە ئاشکراکراوە کەبەر لەچەندین ساڵ لەچیلی دانراوە.
ئەو سێ ھەسارەیە لەدەوری ئەستێرەیەکی نوێ دەسورێنەوە کەزانایان بە HD ١٦٣٢٩٦ ناساندوویانە و کەوتۆتە دووری ٣٣٠ ساڵی رووناکی لەزەوییەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیلی بریتانی، زانایان دەیانەوێ سود ببینن لەدۆزینەوە نوێیەکەیان بۆ تێگەیشتن لەو رێگایەی کەلەرێیەوە غازات و تەپوتۆز لەفەزا و گەردووندا. 
لەوبارەیەوە "ریچارد تیگ" مامۆستا وتوێژەر لەزانکۆی میشیگان رایگەیاند ھەر سێ ھەسارەکە لەدەوری ھەسارەیەکی سوڕاو دەسوڕێنەوە کەچەندین غاز و سەھۆڵی تێدایە سەرباری چەندین ھەسارە کەلەقۆناغی گەشەدان.

6 مانگ پێشتر - Jun 14 2018 8:27PM
1143
بابه‌تی زیاتر