ترافیک
مۆدیلی نوێی بلایزەر بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای شیفرۆلێت مۆدیلی نوێی ئۆتۆمبیلی Blazer ی ئاشکراکرد کەسەر بەمۆدیلە وەرزشییە SUV یەکانە. 
کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئاشکرایکردوە کەئۆتۆمبیلە نوێیەکەی مەکینەیەکی چوار پستۆنی قەبارە ٢.٥ لتر و ١٩٣ ئەسپ و ٢٢٥ نیوتن مەتری ھەیە لەگەڵ مۆدیلێکی تری بزوێنەری شەش پستۆن ی ٣٠٥ ئەسپ و ٣٦٥ نیوتن مەتر. 
ئۆتۆمبیلەکە گێرێکی ٩ خێرایی ھەیە و بزوێنەری فۆر ویل درایڤە. 
ئۆتۆمبیلەکە جێی ١٨١٨ لیتر باری ھەیە و سەقفی پانۆرامای جوڵاو و سوکانی گەرمکەرەوە و ھەواگۆڕکێی ھەیە لەکوشنی پێشەوە سەرباری شاشەیەکی تەچ و ٨ ئینج تایبەت بەمەڵتی میدیا کەرێک دەکەوێ لەگەڵ سستمی ئەپڵ کارپلەی و ئەندرۆید ئۆتۆ. 
ئۆتۆمبیلەکە سستمی بارگاویکردنی بێ وایەر و ٦ پۆرتی USB ھەیە سەرباری بنکەی تایەکانی کە ١٨ ئینجە و سستمی پێوانەیی و تایەی ٢١ ئینجی ھەیە. 
بڕیارە ئۆتۆمبیلەکە سەرەتای ٢٠١٩ بکەوێتە بازارەوە و شوێنێکی مام ناوەندی ھەبێ لەنێوانی مۆدیلەکانی Equinox و Traverse دا بەڵام ھێشتا نرخەکانی ئاشکرا نەکردووە.

3 مانگ پێشتر - Jun 28 2018 9:07AM
680
بابه‌تی زیاتر